Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 12:28

بەرێگایەكی سروشتی و چالاك پارێزگاری له‌ تەندروستیت بكه‌

کوردستان TV
100%


تەندروستیەكی باش پەیوەستە بەجۆری ئەو خۆراكانەی مرۆڤ بەكاری دەهێنێت بۆئەوەی لەشی بەشێوەیەكی باش كاربكات و ووزە بەرهەم بهێنێت و ڕێگری بكات لەنەخۆشی، ڕیشاڵەكان بەرێگایەكی سروشتی و چالاك دادەنرێت بۆ پارێزگاری لەكێشی تەندروست و پاراستنی تەندروستی ئەندامەكانی ناوسك و كاركردنی.
بۆ دەستكەوتنی لەشێكی شیاو و تەندروست جگە لەوەرزشكردن، پێویستە سیستمێكی خۆراكی تەندروست بگیرێتەبەر كەدەوڵەمەندبێت بەڕیشاڵەكان بەهۆی ئەوەی ئەوە بە بەشێكی گرنگی سیستمی خۆراكی تەندروست دادەنرێت كەرێژەی شەكر لەناو خوێن كەمدەكاتەوە و كێش دادەبەزێنێت و تەندروستی دڵ و بەرگری لەش پتەودەكات و زۆرێك سوودی تریشی هەیە.
پێگەی هێڵس شوتس بڵاویكردەوە زۆرێك لەو خۆراكانە هەیە كە ڕیشاڵی تێدایە، بەڵام پسپۆڕان رێنمایی دەدەن لەسەر پێنج خۆراك كەدەوڵەمەندن بەڕیشاڵەكان و دەبنە هۆی دابەزاندنی كێش و كۆلیسترۆل، ئەوانیش:

* سێو: ئەم میوەیە بڕێك ڕیشاڵی تێدایە كەدەگاتە 2.4 گرام بۆ هەر سەد گرامێك.
* ئەڤۆگادۆ: رێژەی ڕیشاڵەكان تێیدا دەگاتە6.7 گرام بۆ هەر سەد گرامێك.
* توو: دەوڵەمەندە بەڤیتامین سی و مەنگەنیز و بڕێكی بەرزی ڕیشاڵی تێدایە و دەگاتە 8 گرام بۆ هەر سەد گرامێك.
* نیسك: بڕێكی زۆر ڕەگەزی خۆراكی گرنگ و پرۆتینی تێدایە و رێژەی ڕیشاڵەكان تێیدا دەگاتە13 گرام لەكوپێك نیسكی لێنراو.
* بەزالیا: بەیەكێك لەخۆراكە دەوڵەمەندەكان بە ڕیشاڵەكان دادەنرێت و رێژەكەی دەگاتە16.3 گرام بۆ كوپێك بەزالیای لێنراو.

 

ژێده‌ر- ته‌ندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.