Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 08:45

چەند گۆڕێك دۆزرانەوە كە مێژووەكەیان بۆ دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە

کوردستان TV
100%

لە پارێزگای ئەلمنیە ناوەڕاستی میسر 22 گۆڕ دۆزرانەوە كە تەمەنیان زیاتر لە دوو هەزار ساڵە و مێژووەكانیان دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغە جیاوازەكان.
وەزارەتی گەشتوگوزار و شوێنەوارە مێژووییەكانی میسر لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بەوە داوە كە تیمێكی هاوبەش لە ئەنجوومەنی باڵای شوێنەوارە مێژووییەكان و زانكۆی بارسێلۆنا لە ناوچەی بەهنەسا لە پارێزگای ئەلمنیە بەردەوامن لە كارەكانیان.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە لە ئەنجامی كارەكانی هەڵكۆڵین كە لەلایەن تیمەكە لە ناوچەكەدا بەڕێوەدەچێت، سێ گۆڕی سەردەمی رۆمەكان، سێ گۆڕی سەردەمی فارسەكان و 16 گۆڕی سەردەمی بیزەنتییەكان و قیبتییەكان دۆزراونەتەوە.
راگەیەندرا كە تیمەكە بەردەوام دەبێت لە كارەكانی لە ناوچەكەدا بۆ دۆزینەوەی شوێنەوارە مێژووییەكان.

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.