Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 05:31

بوومەلەرزەكەی عەفرین.. ئەو كەسانەی ئەندامی یەك خێزانن پێكەوە لە یەك گۆڕدا بە خاك سپێردراون

کوردستان TV
100%

لە شارەدێی جندرێس سەربە شارۆچكەی عەفرین سەر بە پارێزگای حەلەب باكووری سووریا، بەهۆی بوومەلەرزەكانی بەرەبەیانی شەشی شوبات، سەدان كەس گیانیان لەدەستدا، ئەو كەسانەشی ئەندامی یەك خێزانن و بەهۆی بوومەلەرزەكەوە گیانیان لەدەستداوە، پێكەوە لە یەك گۆڕدا بە خاك سپێردراون.
مەیسەرە ئەبو محەمەد لە گۆڕستانی جندرێس كار دەكات و باس لەوە دەكات كە لە كاتژمێر 07:٠٠ی بەیانی شەشی شوباتەوە دەستیان بە بەخاك سپاردنی تەرمی قوربانیانی بوومەلەرزەكە كردووە و گوتیشی: "ژمارەیەكی ئێجگار زۆر ئۆتۆمبێل، تەرمیان هێناوە بۆ گۆڕستانەكە. بەدرێژایی پێنج رۆژ بەشەو و رۆژ تەرم بەخاك سپێردران. 
ئەبو محەمەد ئاماژەی بەوەشدا كە تەرمەكان بەشێوەی بەكۆمەڵ بەخاك سپێردران و رایگەیاند: "لە گۆڕەكاندا تەنها یەك كەس بەخاك نەسپێردراوە. لە هەندێك گۆڕدا بە چاودێری پیاوانی ئایینی 11 كەس پێكەوە بەخاك سپێردران. ئەوەندە تەرمەكان زۆربوون كە نە ئامێرەكان و نە بەدەست فریای هەڵكەندنی گۆڕ نەدەكەوتن بۆیان. ئەو مردووانەی ئەندامی یەك خێزانن پێكەوە لە یەك گۆڕدا بەخاك سپێردران
ناوبراو دەربارەی ئەو تەرمە نەناسراوانەشی لە گۆڕستانەكەدا بەخاك سپێردران، باسی لەوە كرد كە وێنەی رووخساری تەرمەكانیان گرتووە و هەر تەرمە و ژمارەیەكیان پێدراوە، دواتر بەگوێرەی ئەو ژمارانە لە چەند گۆڕێكدا بەخاك سپێردراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.