Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 14:33

تەنیا ئەمڕۆ 19 بوومەلەرزە لە سووریا ڕووی داوە

کوردستان TV
100%

ناوەندی نیشتمانی سووری بۆ بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاند، تەنیا ئەمڕۆ هەینی 24ـی 02ـی 2023، 19 بوومەلەرزە لە سووریا ڕووی داوە.

لە ڕاگەیەنراوێک ناوەندی نیشتمانی سووری بۆ بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: لە کاتژمێر 08:00ـی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 19 بوومەلەرزە ڕووی داوە کە گوڕی زۆربەی بوومەلەرزەکان 3.1 پلە بوون، تەنیا یەکێکیان گوڕەکەی 4.1 پلەی ڕێختەر بووە لە ئەسکەندەروون.

ڕاشیگەیاند: لەوە دەچێت کە ڕوودانی بوومەلەرزە لاواز و مامناوەندەکان بەردەوامی هەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی 06ـی شوباتی ئەمساڵ بوومەلەرزەیەکی بەهێز هەردوو وڵاتی سووریا و تورکیای هەژاند و هەزاران قوربانی لە هەردوو وڵات لێکەوتەوە، دوای ئەو بوومەلەرزەیەش هەزاران بوومەلەرزەی دیکە ڕووی داوەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.