Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 11:23

سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز تۆمار کرا

کوردستان TV
100%

لە دەستکەوتێکی پزیشکی ئومێدبەخشدا، پەیمانگەیەکی فەرەنسی ڕایگەیاند، سێیەم حاڵەتی چاکبوونەوە لە ئایدز بە چاندنی خانە بنەڕەتییەکانی مۆخی ئێسک تۆمار کرا.

پەیمانگەی پاستۆرـی فەرەنسی ڕایگەیاند: نەخۆشێک دوای زیاتر لە 5 ساڵ لە چاندنی مۆخی ئێسک کە گۆرانکارییەکی بۆماوەیی دەگمەنی هەبووە و تووشبووەکە بەرگری لەدژی ڤایرۆسەکە پەیدا کردووە، دوای 44 مانگ لە وەستاندنی دەرمانی دژە ڤایرۆس دەرکەوتووە کە چاکبووەتەوە.

ڕاشیگەیاند: دوای چاکبوونەوەی لە پشکنینەکان هیچ نیشانەیەکی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئایدز لە تووشبووەکە دەرنەکەوتووە.

باسی لەوەش کردووە کە نەخۆشەکە بە چاندنی خانە بنەڕەتییەکان لە چوارچێوەی چارەسەرێک کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەی خوێن بەکاردەهێنرێت، چاکبووەتەوە و بە سێیەم حاڵەت لە جیهان دادەنرێت کە لەم ڤایرۆسە چاک بووبێتەوە.

پەیمانگەکە ئاماژەی بەوەش دا کە هەرچەندە ڕێکارەکان زەحمەت، ئاڵۆز و مەترسیدارن، بەڵام هیوابەخشە بۆ زیاتر لە 38 ملیۆن کەس کە تووشبووی ڤایرۆسی ئایدزن، چونکە زانایان ئێستا چاویان لە ئەگەری هێنانەکایەی گۆڕانکارییەکی بۆماوەیی هەیە کە بەرگری بەرامبەر بە ڤایرۆسەکە دروست بکات.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.