Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 16:19

مۆبایلێك لە جۆری ئایفۆن بە 100 هێندەی نرخی خۆی فرۆشرا

کوردستان TV
100%

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا، ئایفۆنێکی نەوەی یەکەمی بە 63 هەزار دۆلار فرۆشت.

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی "CNN"، مۆبایلەکە لەلایەن ماڵپەڕی زیادکردنێکی ئاشکرا "LCG" خراوەتە ناو زیادکردنێکەوە و بە 100 هێندەی نرخی خۆی فرۆشراوە.

نزیکەی مانگێک بەرلە ئێستا زیادکردنەکە بە دوو هەزار و 500 دۆلار دەستی پێ کرد و 27 کەس بەشدارییان کرد لە زیادکردنەکەدا بۆ کڕینی ئەو ئایفۆنە کە هێشتا قووتوەکەی هەڵنەپچڕاوە.

دامەزرێنەری ماڵپەڕی "LCG"، مارک مۆنتێرۆ ئەوەی ئاشکرا کرد10 لە کڕیارەکان تا دوا سات رکابەرییان کردووە و دواجار ئایفۆنەکە بە 63 هەزار دۆلار فرۆشراوەتە هاووڵاتییەک لە ئەمریکا.

ئایفۆنی نەوەی یەکەم، نرخی راستەقینەی خۆی تەنها 599 دۆلارە و خاوەنی شاشەیەکی 8،89 سانتیمەتری، کامێرایەکی دوو مێگا پیکسڵ و یادگەیەکی چوار یان هەشت گێگا بایتییە، هەروەها تایبەتمەندی پەیوەستبوون بە ئینتەرنێتی هەیە و لە ساڵی 2007دا خراوەتە بازاڕەکانەوە.

هەر لە هەمان زیادکردندا، مۆبایلێکی دیکەی نەوەی یەکەمی ئایفۆن کە ساڵی رابردوو فرۆشرابوو، جارێکی دیکە بە 39 هەزار دۆلار فرۆشرایەوە.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.