Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 10:52

میدڤیدڤ نازناوی پاڵه‌وانیه‌تی رۆتردامی كراوه‌ی به‌ده‌ست هێنا

کوردستان TV
100%


له‌یاری كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی رۆتردامی كراوه‌، له‌سه‌ر ئاستی كوران، تێنسزانی رووسی دانیل میدڤیدڤ رووبه‌رووی تێسنزانی ئیتالی جانیك سینه‌ر بۆوه‌.
 دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی ئاست به‌رز له‌نێوان هه‌ردوو تێنسزان، دواجار یاریه‌كه‌ به‌دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌له‌یه‌ك به‌سه‌ركه‌وتنی میدڤیڤی رووسی ته‌واو بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان پێنج حه‌وت، شه‌ش دوو، شه‌ش دوو.
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ میدڤیدڤ توانی یه‌كه‌م نازناوی له‌دوای تشرینی یه‌كه‌می رابردوو به‌رز بكاته‌وه‌، میدڤیدڤ به‌ماوه‌ی دوو كاتژمێر و بیستو نۆ خوله‌ك توانی یاریه‌كه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو بكات.
 هه‌روه‌ها ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ بووه‌ پێنجه‌مین بردنه‌وه‌ی میدڤیدڤ له‌كۆی پێنج رووبه‌روو بونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو تێنسزان، هه‌روه‌ها كۆی نازناوه‌كانی میدڤیدڤ بووه‌ شازده‌ نازناو له‌كۆی بیست و هه‌شت یاری كۆتایی ئه‌نجامی داوه‌، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ میدڤید ده‌گه‌رێته‌وه‌ ریزبه‌ندی ده‌ یه‌كه‌مه‌كانی پۆلینی جیهانی تێنسی پیشه‌گه‌ران.    
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.