Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 21:52

شەش نیشانەی شێرپەنجەی دەم و ددان كە پێویستە هەموو كەسێك بزانێت

کوردستان TV
100%

 بە گوتەی دكتۆر نایجل كارتەر، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری دامەزراوەی تەندروستی دەم و ددان،شێرپەنجەی دەم و ددان لە ئەنجامی زۆر هۆكار ڕوودەدات و هۆكارە تەقلیدییەكانی شێرپەنجەی دەم و ددان بریتین لە: جگەرەكێشان و خواردنەوەی زۆر.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو كاریگەرییە وێرانكەرەی كە شێرپەنجەی دەم و ددان دروستی دەكات، دەتوانێت شێوازی قسەكردنی نەخۆش بگۆڕێت، خواردن و خواردنەوە قورستر بكات، زۆرجاریش شێوەی جەستەیی كەسەكە بگۆڕێت.
كارتەر داوا لە هەمووان دەكات زیاتر ئاگاداری شێرپەنجەی دەم و ددان بن بە توانای ناسینەوەی نیشانەكانی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختەی شێرپەنجە و ئاگاداری هۆكارە باوەكانیش بن، لە هەمووی گرنگتر، ئەگەر هەست بە هەر شتێكی نائاسایی كرد، تكایە دوای مەخە و سەردانی پزیشكی ددان بكە.
نیشانە سەرەكییەكانی شێرپەنجەی دەم و ددان بریتین لە:
-برینی دەم بە ئازار كە تەنانەت دوای چەند هەفتەیەكیش چاك نابێتەوە.
-گرێی بەردەوام لە دەم یان ملدا.
-شلبوونی ددان یان بۆشایی كە دوای دەرهێنان چاك نابێتەوە.
-سڕبوونی لێو یان زمان.
-پەڵەی سپی یان سوور كە لەسەر ناوپۆشی دەم یان زمان دروست دەبێت.
-گۆڕانی قسەكردن.
ئەگەر كەسێك تووشی هەریەكێك لەم نیشانانە بوو و دوای سێ هەفتە نامێنێت، باشترە سەردانی پزیشكی گشتی یان پزیشكی ددان بكات، بەتایبەتی ئەگەر نەخۆشەكە جگەرە بكێشێت یان كحولی بە بەردەوامی بخواتەوە، چونكە پێدەچێت هەردووكیان ئەگەری تووشبوون بە هەوكردن زیاد بكەن.
 شێرپەنجەی دەم بە سێ شێوە چارەسەر دەكرێت: بە لابردنی خانە شێرپەنجەییەكان بە نەشتەرگەری، چارەسەری تیشكی، یان چارەسەری كیمیایی.
هەروەها ئامۆژگاری دەكرێت كە بە بەردەوامی پشكنینی ددان بكرێت بۆ دڵنیابوون لەوەی كە هەر نیشانەیەكی ئەگەری زوو دەستنیشان دەكرێت.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.