Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 13:32

سووده‌كانی هه‌نجیری وشككراوه‌ بزانه‌

کوردستان TV
100%

خواردنی هه‌نجیر سوودی زۆر بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه‌،خوای گه‌وره‌ش له‌ قورئانی پیرۆزدا ئاماژه‌ی پێكردووه‌، جگه‌ له‌وه‌ی له‌ كاتی پێگه‌یشتنی هه‌نجیر سوودی زۆری بۆ جه‌سته‌ هه‌یه‌، له‌ هه‌مان كاتدا به‌ وشككراویش سوودی زۆری بۆ  ته‌ندروستی مرۆڤ  هه‌یه‌.
له‌ باره‌ی سووده‌كانی هه‌نجیری وشككراو ، (د. كامه‌ران رسول ژاژڵه‌یی) له‌ نووسینێكی داله‌رێگه‌ی نۆ خاڵه‌وه‌، ئاماژه‌ به‌ سووده‌كانی ده‌كات كه‌ بریتین له‌:
1 - ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ ڕیشاڵیه‌كان: بۆیه‌ ڕۆڵی هه‌یه‌ له‌ چالاككردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس و نه‌هێشتنی قه‌بزی، هه‌روه‌ها گرنگه‌ بۆ دابه‌زاندنی ئاستی كولیستڕۆڵی خراپ ( LDL ) .
2 - خۆپاراستن له‌ نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسك و ئێسكه‌نه‌رمه‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری جومگه‌كان: چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ هه‌موو ئه‌و كانزایانه‌ی گرنگن بۆ ئێسك وه‌ك كالسیۆم و مه‌گنسیۆم.
3 - پاراستنی ته‌ندروستی پێست و هێشتنه‌وه‌ی به‌ گه‌نجی و ڕێگریكردن له‌ ده‌ركه‌وتنی چرچ و لۆچی .
4 - سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی مادده‌ی ئاسنه‌: بۆیه‌ گرنگه‌ بۆ خۆپاراستن له كه‌می ئاسن و كه‌مخوێنی و چاره‌سه‌ركردنیان به‌ تایبه‌ت له خانمان و مناڵاندا.
5 - خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌كان: له‌ ڕێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كانزا و ڤیتامینه‌كان له‌گه‌ڵ مادده‌ دژه‌ ئۆكسانه‌كان كه‌ ڕۆڵیان هه‌یه‌ له‌ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه‌.
6 - یارمه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی به‌رزی فشاری خوێن ده‌دات به‌ هۆی بوونی بڕێكی باش له كانزای پۆتاسێوم.
7 - یارمه‌تی دابه‌زاندنی كۆلستڕۆڵی خراپده‌دات به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ مادده‌ ڕیشاڵیه‌كان.
8 - ڕێگریكردن و چاره‌سه‌ركردنی قه‌بزی.
9 - به‌ سووده بۆ چاره‌سه‌ری لاوازی و كه‌می كێش ئه‌گه‌ر بڕێكی زۆری لێبخورێت ڕۆژانه‌.
ئا- كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.