Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 21:42

له‌ پاڵه‌وانیه‌تی تێنسی دالاسی كراوه‌ جۆن ئیسنه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر دانیل تمایه‌ر تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تی تێنسی دالاسی كراوه‌ كه‌ ركابه‌ریه‌كانی له‌ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رێوه‌ده‌چێـت، له‌سه‌ر ئاستی كوران، تێنسزانی ئه‌مه‌ریكی جۆن ئیسنه‌ر رووبه‌رووی تێنسزانی ئه‌ڵمانی دانیل تمایه‌ر بۆوه‌.
 دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی ئاست به‌رز له‌نێوان هه‌ردوو تێنسزان، دواجار ئیسنه‌ر توانی به‌دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌واو كرد، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سێ، حه‌وت شه‌ش.
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ جۆن ئیسنه‌ر خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی سێیه‌می تێنسی داڵاس، له‌یاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌م قۆناغه‌ تێنسزنی ئه‌مه‌ریكی تایلۆر فریتز له‌به‌رامبه‌ر هاونیشتیمانیه‌كه‌ی جاك سۆك یاری ئه‌نجامدا.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ هه‌ردوو تێنسزان به‌هێزه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه‌ به‌ئومێدی گه‌یشتن به‌قۆناغی داهاتوو، دوای یاریه‌كی ئاست به‌رز، تایلۆر فریتز توانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ به‌ئه‌نجامی حه‌وت شه‌ش شه‌ش چوار بباته‌وه‌، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ تایلۆر فریتز بلیتی قۆناغی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا.       
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.