Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 17:49

ئه‌نه‌س جابر كشانه‌وه‌ی خۆی له‌هه‌ردوو پاڵه‌وانیه‌تی ده‌وحه‌و دوبه‌ی كراوه‌ راگه‌یاند

کوردستان TV
100%

كچه‌ ئه‌ستێره‌ی تێنسی سه‌ر زه‌وی تونسی ئه‌نه‌س جابر كشانه‌وه‌ی خۆی له‌هه‌ردوو پاڵه‌وانیه‌تی ده‌وحه‌و دوبه‌ی كراوه‌ راگه‌یاند.
 هه‌روه‌ها ئه‌م كچه‌ تێنسزانه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو له‌پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌بو زه‌بی كراوه‌ش پاشه‌كشه‌ی كرد، ئه‌نه‌س جابر له‌په‌یامێكدا له‌تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه‌، له‌پێناو پارێزگاری و چاودێریكردنی ته‌ندروستیم، تیمی پزیشكی تیپه‌كه‌م بریاریدا به‌ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری و وه‌گرتنی پشوو، بۆیه‌ به‌نیگه‌رانی و دڵته‌نگه‌یه‌وه‌ بۆ هه‌ردوو پاڵه‌وانیه‌تی ده‌وحه‌و دوبه‌ی به‌شداری ناكه‌م.
 له‌به‌شیكی نووسینه‌كه‌یدا جابر ده‌لێت، داوای لێبوردن له‌هه‌وادار و خۆشه‌ویستانم له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند ده‌كه‌م، چونكه‌ ئه‌وان له‌چاوه‌ڕوانی به‌شداربوونم بوون، به‌ڵام ئومێد ده‌كه‌م له‌داهاتوو به‌ته‌ندروستیه‌كی باشتر بگه‌ڕێمه‌وه‌ كه‌شی ركابه‌ری، ئه‌م كچه‌ تێنسزانه‌ له‌مانگی رابردوو له‌پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌دیلایدی وڵاتی ئوسترالیا هه‌ستی به‌ئازار كرد.
 به‌هۆیه‌وه‌ له‌قۆناغی دووه‌م له‌ركابه‌ری دوورخرایه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر خاوه‌ن پۆلینی هه‌شتاو شه‌شی جیهانی ماركیتای چیكی دۆرا.   
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.