Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 23:07

سلێمانی.. مانگی رابردوو زیاتر له‌ 4 هه‌زار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هەرس و جگەریان كردووە

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا لەڕێكەوتی (1 بۆ 31/1/2023) لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێركاری 4.006 نەخۆش سەردانی ئەو نەخۆشخانەیان كردووە و بینراون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و 108 نەخۆش لەو نەخۆشخانەیە داخڵ كراون.

مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 28 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و  276 پكشنینی هەناوبینی گەدە و 200 هەناوبینی كۆڵۆن و 55 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 7 سۆنەری بەهەناوبینی ئەنجام دراوە و 124 سۆنەر و 30 تیشك و سیتی سكان گیراوە.

هەر لەو ماوەیەدا لەنەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 58 وەرگرتنی نمونە بەسۆنەر و 9 وەرگرتنی نمونە لەجگەر و 18 هێڵكاری سورێنچك كراوە و 2.875 پشكنینی خوێن كراوە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.