Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 05:20

كتێبی(ئێما كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی دێرسیمم بینی) بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

كتێبی(ئێما كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی دێرسیمم بینی)، له‌نووسینی حسێن یه‌ڵدرم و وه‌رگێڕانی  كاوه‌ ئه‌مین چاپ و بڵاوكرایه‌وه‌.
 رووداوه‌كانی نێو ئه‌م كتێبه‌ گێرانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه‌یه‌ كه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژی دێرسم(1937-1938) له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیا،ئه‌نجام دراوه‌.ئێما وه‌كو شایه‌تحاڵێكی زیندوو ئه‌وه‌ی به‌ چاوی خۆی بینتیوه‌یه‌تی  و بیستویه‌تی بۆ پارێز حسێن یڵدرم ده‌گێرێته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی گێرانه‌وه‌كه‌ شێوه‌ی رۆمانێكی وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام نووسه‌ر به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ رووداوه‌كانی نووسیوه‌ته‌وه‌ و هێنده‌ ورده‌ له‌ گێرانه‌وه‌كاندا ناو و پاشناوی كه‌سایه‌تیه‌كان و ته‌نانه‌ت ناوی سه‌گه‌كه‌ی ئیماشی وه‌كو خۆی تۆمار كردووه‌.به‌ڵی ئه‌مه‌ گێرانه‌وه‌یه‌كی  تراژدییه‌ ، تێدا باسی هه‌رێمێك ده‌كات كه‌ به‌ (ده‌رگای زیوینی) باكوری كوردستان ناوده‌برێت دێرسیم.
شایانی باسه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوی كوردستان دیالۆگ  بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ،  له‌چاپخانه‌ی كارۆ چاپ كراوه‌ .
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.