Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 05:30

وەزارەتی شەهیدان لە یادی 1ـی شوبات: جەخت لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکەینەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە یادی 1ـی شوباتدا جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر دەکاتەوە.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان لە یادی 1ـی شوباتدا ڕایگەیاند: ئەگەرچى تیرۆریستان ئەو کارە قێزەوەنەیان بۆ تێکدانى ئاشتى و گیانى لێبوردەیى و خۆشییەکانى جەژن بوو، بەڵام خوێنى شەهیدان و قوربانییەکان بوونە هەوێنى زیاتر بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان، تەبایى و یەکڕیزى گەلى کوردستان.

دەقی ڕاگەینراوی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە یادی شەهیدانی 1ـی شوبات:-

پێش 19  ساڵ و لەڕێکەوتی 1 ـی شوباتى ساڵى 2004 تیرۆریستانی تاریکویست لە دوو کردەوەى خۆکوژیدا لە شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان (103)بەرپرسى حکوومى و سەرکردە و کادیر و پێشمەرگە و هاووڵاتییان شەهید کرد و ژمارەیەکى تریش برینداربوون.

ئەگەرچى تیرۆریستان ئەو کارە قێزەوەنەیان بۆ تێکدانى ئاشتى و گیانى لێبوردەیى و خۆشییەکانى جەژن بوو، بەڵام خوێنى شەهیدان و قوربانییەکان بوونە هەوێنى زیاتر بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان، تەبایى و یەکێتى ڕیزەکانى گەلى کوردستان.

ئەمساڵیش کە یادى شەهیدان و قوربانییانی ئەو کارەساتە دەکەینەوە لەگەڵ ناردنى دروود بۆ گیانى شەهیدانى کوردستان، گەل و حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەکاتێکدا شانازى بە ئاسایش و ئارامى کوردستان و خۆڕاگرى لە ئاست هەموو کارەسات و قەیرانەکان دەکات و لە هەمانکاتدا جەخت لە یەکخستنى هەوڵەکان دەکەینەوە بۆ  بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و تیرۆریزم.

هیوادارین ئەم بۆنانە هاندەرى زیاتر بەهێزکردنى سەروەرى کوردستان و یەکڕیزی گەلەکەمانبێت. ئێمەش لە وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، بیرەوەرى شەهیدان و قوربانییان بەرز و زیندوو ڕادەگرین و وەک هەمیشە لە هەوڵى بەردەوامداین بۆ خزمەتکردنى کەسوکارى شەهیدان.

وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.