Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 03:11

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی جێندەر بڕیاری دا

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی جێندەرەوە بڕیاری دا و ڕایدەگەیەنێت، ڕێگە بە هیچ جۆرە چالاکییەک سەبارەت بە جێندەر نادرێت.

لە نووسراوێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی کە ئاراستەی ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕینی کردووە، تێیدا هاتووە، سەبارەت بە پرسی جێندەر سەرجەم فەرمانگە حکوومییەکان ئاگادار بکرێتەوە لە ئەنجامنەدان و ڕێگەنەدان بە هیچ جۆرە چالاکییەکی لەم جۆرە لەناو بینای فەرمانگەکان کە دەبێتە هۆی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵگە و مەترسی بۆ سەر گەنجان و نەوەکانمان.

چەمکی جێندەر لە هەشتاکانی سەدەی بیستەمدا وەک زاراوەیەکی دیار دەرکەوت، لەم دواییەدا لە هەرێمی کوردستان هاووڵاتییانی کردۆتە دوو بەرە، مشتومڕێکی زۆری لەسەر دەکرێت و لێکدانەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت.

دەقی نووسراوی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.