Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 14:02

شەممەی داهاتوو پارتی و یەکێتی كۆدەبنەوە

کوردستان TV
100%


وادەی كۆبوونەوەی داهاتووی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگه‌یاندرا. 

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 31ی1ی2023 مەحموود محەمەد، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی  و گوته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی گوت:  ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە هەولێر، لەگەڵ یەکێتی كۆدەبینەوە.

راشیگه‌یاند: بۆ کۆبوونەوە، پارتی هیچ مەرجێکی نییە و مەرجیش لە کەس قەبووڵ ناکات.

سه‌ردانی كردنی شاندی پارتی بۆ لای پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌رده‌وامه‌، له‌چه‌ند رۆژی رابردوو شاندی پارتی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆبۆوه‌ و دواتر راگەیاندراوێكی هاوبەشیان بڵاو كردەوە، پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆش شاندی له‌گه‌ڵ یه‌كگرتوو كۆبۆوه‌ و بریاره‌ پاش نیوه‌رۆش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی داگه‌ری كۆبێته‌وه‌.

له‌كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی بۆ لای پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، تاوتوێی  هەڵبژاردنی پەرلەمان و کۆدەنگی پارت و لایه‌نه‌كان لەبارەی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن ده‌كرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.