Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 19:33

نیوكاسڵ یونایتد ئەنتۆنی گۆردۆنی ته‌مه‌ن بیست و یه‌ك ساڵانی گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی خۆی

کوردستان TV
100%


به‌ر له‌داخستنی بازاری گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد به‌پێی گرێبه‌ستێك كه‌بره‌كه‌ی چل ملیۆن و نیو دۆلاری ئه‌مه‌ریكیه‌، یاریزانی یانه‌ی ئیڤرتۆن ئەنتۆنی گۆردۆنی ته‌مه‌ن بیستو یه‌ك ساڵانی گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی خۆی. 
نیوکاسڵ ئاماژەی بەوەشکردووە، گۆردۆن گرێبەستێکی درێژخایەنی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ واژۆکردووە، ئه‌میش له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی نیوكاسڵ بۆ به‌هێزكردنی ریزه‌كانی خۆی، به‌مه‌به‌ستی گەیشتن بۆ ركابه‌ریه‌كانی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو.
 گۆردۆن لە تەمەنی یازده‌ ساڵیدا پەیوەندی بە ئەکادیمیای ئیڤەرتۆنەوە کرد و لە کانوونی دووەمی دووهه‌زارو حه‌ڤده‌ لە یارییەکی یۆرۆپالیگدا لە تەمەنی شازده‌ ساڵیدا یەکەم یاری خۆی ئەنجامدا، جێگای باسه‌  له‌گه‌ڵ تێپه‌ربوونی بیست گه‌ری خولی ئینگلیزی، یانه‌ی نیوكاسڵ لەئێستادا لە خانه‌ی سێیەمی ریزبه‌ندی دێت.   
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.