Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 13:21

فڕۆکەی جەنگی نەناسراو ژمارەیەک بارهەڵگری لە سنووری عێراق و سووریا کردە ئامانج

کوردستان TV
100%

درەنگانی شەوی ڕابردوو، ژمارەیەک بارهەڵگر لە کاتی تێپەڕینیان لە سنووری عێراقەوە بۆ سووریا لەلایەن فڕۆکەی جەنگی نەناسراوەوە بۆردومان کران، لەمبارەیەوە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوە داوە کە گومان دەکرێت بارهەڵگرەکان بۆ گواستنەوەی چەک بۆ میلیشیاکان بەکارهێنرابن.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: 6 بارهەڵگر لە سنووری عێراق و سووریا لە نزیک شاری ئەلبوکەمال لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور چوونەتە ناو خاکی سووریاوە و لەلایەن فڕۆکەی جەنگی نەناسراوەوە بۆردومان کراون.

ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەکە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، لەنێو ئەو کەسانەی لە بارهەڵگرەکەدابوون.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەش داوە کە گومان دەکرێت بارهەڵگرەکان چەکیان بۆ میلیشیاکان گواستبێتەوە.

هاوکات ژمارەیەک سەرچاوەی دیکەی هەواڵ ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەو بارهەڵگرانەی بۆردوومان کراون ژمارەیان 25 بارهەڵگر بووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.