Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 16:25

خێراییەکی سەرسوڕهێنەر؛ 45 ڕۆژت بەسە بۆ ئەوەی بگەیتە سەر مەریخ

کوردستان TV
100%

ناسا بڵاوی کردۆتەوە کە پلانی پەرەپێدانی سیستەمێکی نوێی مووشەکیان هەیە، تاوەکوو بتوانن ئەو ماوە زۆرەی پێویستە بۆ چوونە سەر مەریخ کەمی بکەنەوە بۆ 45 ڕۆژ.

زانای ئەمریکی ڕایان گۆسێ سەرۆکی پرۆگرامی هایپەرسۆنیکس لە زانکۆی فلۆریدا و ئەندامی تیمی توێژینەوەی کارپێکراوی فلۆریدا پێشنیارێکی بۆ پەرەپێدانی مووشەکی خستووەتەڕوو بەناوی (Wave rotor topping cycle)، لەلایەن ئاژانسی ئاسمانی ناساوە پێشنیارەکە پەسەند کراوە.

ئەو سیستەمە پێشنیارکراوە کارلێکی زنجیرەیی پارچەکردنی ئەتۆمەکان و دابەشبوونی بەکار دەهێنێت بۆ بەهێزکردنی مووشەکە ئەتۆمییەکان کە بەهۆیەوە خێراییەکەی سێ هێندە زیاتر دەبێت و دەتوانێت کاتی گەیشتن بۆ سەر مەریخ لە 7 مانگەوە بۆ 6 هەفتە کەم بکاتەوە.

ناسا لای خۆیەوە ئەو پێشنیارەی پەسەند کردووە، بیل نیلسۆن سەرۆکی ئاژانسی ئاسمانی ناسا لەمبارەیەوە ئاماژەی بەوە دا کە ناسا هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای توێژینەوە و پەرەپێدانی سوپای ئەمریکا دەکات بۆ پەرەپێدانی سیستەمێکی نوێی مووشەکی، تاوەکوو بتوانرێ لە ساڵی 2027 ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان بکرێت.

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.