Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 14:36

ئێران هەناردەکردنی گاز بۆ عێراق ڕادەگرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 29ـی 01ـی 2023 ڕایگەیاند، ئێران بۆ ماوەی 12 ڕۆژ هەناردەکردنی گازی بۆ عێراق ڕادەگرێت، ئەمەش کێشەی پێدانی کارەبای دروستکردووە.

لە ڕاگەیەنراوێک وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند: هەناردەکردنی گاز لەلایەن ئێرانەوە بۆ عێراق 12 ڕۆژ ڕادەگیرێت، ئەمەش بەهۆی چاککردنەوەی بۆری گواستنەوەی گازەوە.

ڕاشیگەیاند: ڕاگرتنی گاز لەلایەن ئێرانەوە بووەتە هۆی لەدەستدانی 7 هەزار و 500 مێگاوات کارەبا لە بەغدا، ناوچەکانی ناوەڕاست و ناوەڕاستی فورات، ئەمەش وایکردووە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا کەم ببێتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکە وەزارەتی کارەبای عێراق ئاماژەی بەوە داوە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت ڕێوشوێنی خێرایان گرتووەتەبەر بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.

هەروەها دەڵێت: لە ڕۆژی پێنجشەممەوە 26ـی 01ـی 2023 هەناردەکردنی گاز لەلایەن ئێرانەوە ڕاگیراوە و بۆ ماوەی 12 ڕۆژ بەردەوام دەبێت

وەزارەتی کارەبای عێراق داواش لە هاووڵاتییان دەکات تێگەیشتنیان بۆ بابەتەکە هەبێت و هاوکاریان بن بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانەی تێیکەوتوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.