Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 14:47

به‌های دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی زیاتر دابه‌زی

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ یەکشەممە29ی1ی2023 لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە دیناری عێراقی بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و لەئێستادا، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەکاندا بە 164 ھەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا، نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە دیناری عێراقی بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.

لەئێستادا، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکاندا، بە 164 ھەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوێنێ شەممە، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستاندا، بە 164 ھەزار و 250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا.

بەشێک لە شارەزایان و چاودێرانی بواری ئابووریی، ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەربە دینار بۆ دوو ھۆکار دەگەڕێننەوە، یەکەمیان کەمی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە، دووەمیان بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ دەرەوە.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق، 63 ملیۆن و 335 ھەزار و 80 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.