Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 04:03

نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد، هه‌رچه‌نده‌ به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ ڕێژه‌یه‌كی كه‌مه‌، به‌ڵام جێگه‌ی دڵخۆشییه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی داتاكان كه‌ پێشبینی ده‌كه‌ن ئابووری ئه‌مه‌ریكا زیاتر بگه‌شێته‌وه‌ و بوژانه‌وه‌ی خواستی زیاتر له‌سه‌ر نه‌وت دوای كردنه‌وه‌ی ئابووری وڵاتی چین.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 30 سه‌نتی هاته‌ سه‌ر واته‌ به‌ڕێژه‌ی 0.3% به‌رزبووه‌وه‌ و ئێستا به‌ 87.66 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێ.

نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكاش به‌هه‌مانشێوه‌ به‌ ڕێژه‌ی 0.3% به‌رزبووه‌وه‌ و 21 سه‌نتی هاته‌ سه‌ر، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێكی ئه‌م نه‌وته‌ به‌ 81.22 دۆلاره‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.