Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 17:17

مه‌سرور بارزانی و برێت مەکگورک په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە برێت مەکگورک هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئه‌فریقیا‌ ‌پێگەیشت.

لە پەیوەندییەکەدا، برێت مەکگورک تیشکی خستە سه‌ر سەردانی ئەم دواییەی بۆ بەغدا و هەولێر و گفتوگۆکانی سەبارەت بە  هەنگاوەکانی داهاتوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕال لەسەر بودجە و پرسەکانی دیکە، هەروەها جەختی لە گرینگی یەکڕیزی لایەنە کوردستانییەکان و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە.

لە پەیوەندییەکەدا هەروەها بڕیاری ئەم دواییەی دادگه‌ی باڵای فیدڕالی تایبەت بە ڕێگریکردن لە ناردنی ئەو بڕە پارەیەی کە بڕیار بوو لەلایەن حکوومەتی فیدڕالەوە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت تاوتوێ کرا.

سەرۆکی حکوومەت نیگەرانی خۆی لە دەرچوونی بڕیارەکە دەربڕی کە ئامانجی تێکدانی کەشی  ئەرێنی و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە و مەبەستێکی سیاسی لە پشتە.

هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئه‌فریقیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، هەروەها پێشکەوتنەکانی کەرتی وزە و باشترکردنی ژێرخانی ئابووری و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دووپات کردەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرینگی نەهێشتنی هەموو بەربەستەکانی بەردەم گەشەپێدانی کەرتی وزە و وەبەرهێنانی زیاتری کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە هەرێمی کوردستان، هەروەها هاوڕابوون لە سەر ئەوەی لە پەیوەندی بەردەوامدا بن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.