Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 20:34

هه‌شت حزبی توركمانی: بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدڕالی هه‌مان بڕیاره‌كانی رژێمی به‌عسمان بیر ده‌خاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

هه‌شت حزبی توركمانی له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕاگه‌یه‌نراوێكیان سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدڕالی و ڕێگریكردن له‌ ناردنی پاره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌ی فیدڕالی هه‌مان بڕیاره‌كانی رژێمی به‌عسمان بیر ده‌خاته‌وه‌.

حزبه‌ توركمانییه‌كان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوكه‌دا ده‌ڵێن: ئێمە وەک هەشت حزبی تورکمانی لە هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ساڵانی رابردوو بە هەموو جۆرێک لەگەل ئازار و مەینەتی خەڵکی کوردستان بووین و خۆمان بە هاوبەشی برا کوردەکانمان زانیوە.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: ئێستا کە دادگایەکی بەناو فیدڕالی نادەستوور هاتووە بڕیارێکی بەپەلەی دژی کوردستان دەرکردووە لە بارەی قووت و مووچەی خەڵکی بەشەڕەفی هەرێمی کوردستان، ئێمە وێڕای ئەوەی بە توندی دژی دەوەستینەوە، هاوکات ئەوەش دەڵێین كه‌ ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕالی هەمان بڕیارەکانی سەردەمی رژێمی بەعسی رووخاومان بیردەخاتەوە کە هەموو کار و بەرنامەیەکی دژی کورد و کوردستان بوو.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌: دەرکردنی بڕیارێکی لەو جۆرە لە کاتێکدایە كه‌ ئاسۆیەکی روون هەبوو لەنێوان هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، بەڵام بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئەوەی سەلماند کە دەستخراوەتە کاروبارەکانی ئەو دەسەڵاتە و چیتر خەڵک ناتوانن متمانە بەو دادگایە بکەن و سەروەری خۆی لە دەستداوە و جێگەی متمانەی هاووڵاتییان نییە و ئاراستە دەکرێت.

لە کۆتاییدا هه‌شت حزبه‌ توركمانه‌كه‌ دەڵێن: پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان و ئەو سەقامگیری و ئارامییەی کە هەیەتی، چاوی ناحەزانی کوردستانی کوێر کردووە و پێشکەوتنەکانی کوردستان بوونەتە چقڵی چاوی دوژمنانمان لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان.

ئه‌و هەشت حزبه‌ی تورکمانی لە هەرێمی کوردستان كه‌ به‌یاننامه‌كه‌یان بڵاو كردۆته‌وه‌ بریتین له‌:-

پارتی گەشەپێدانی تورکمانی

لیستی میلـلەت

بزووتنەوەی دیموکراتی تورکمانی

پارتی دیموکراتی تورکمانی

کۆمەڵەی لیبراڵی تورکمانی

کۆمەڵەی رۆشنبیری تورکمانی

حزبی شروقی تورکمانی

حزبی رزگاری نەتەوەی تورکمانی

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.