Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 08:28

نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكار و دۆستانی هونه‌رمه‌ند غازی غه‌فوور ده‌كات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ پێنجشه‌م پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكار و دۆستانی هونه‌رمه‌ندی دیاری شاری هه‌ولێر غازی غه‌فوور كرد.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "بە داخەوە، هەواڵی کۆچی دوایيی هونەرمەندی شانۆکاری ناسراوی هەولێر و ‏‏کوردستان (غازی غه‌فوور)م بیست".

ڕاشیگه‌یاند "پرسە و سەرەخۆشيی قووڵم ئاراستەی کەسوکار و ھاوڕێ و دۆستانی و تێکڕای ‏‏هونەرمەندانی هەولێر و کوردستان دەکەم، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم".‏

نێچیرڤان بارزانی داواشی له‌ خوای مەزن  كرد گيانى خوالێخۆشبوو به‌ بەزەیی و ميهره‌بانيى خۆی شاد ‏‏بكات و ئارامی و دڵنه‌وايى بە خێزان و کەسوکار و هاوڕێیانی ببەخشێت.‏‎‏ ‏

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو غازی غه‌فوور هونه‌رمه‌ندی دیاری شاری هه‌ولێر له‌ بواره‌كانی سینه‌ما و شانۆ و دراما به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.