Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 08:55

یاريیه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا له‌ هۆله‌ندا ئه‌نجام ده‌درێت

کوردستان TV
100%


تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا به‌رێوه‌چوو و دوو رووبه‌روو بونه‌وه‌ی ئاگرینی لێكه‌وته‌وه‌، دوای گه‌یشتنی هه‌ریه‌ك له‌هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا، کرواتیا، ئیتاڵیا و هۆڵەندا بۆ قۆناغی پێش کۆتایی خولی ئه‌وروپا.
 یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا تیروپشكی یاریه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی ئه‌نجامدا، به‌پێی ئه‌نجامی راكێشانی تیروپشكه‌كه‌ هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڵبژارده‌كانی هۆله‌نداو كرواتیا له‌رۆژی چوارده‌ی حوزه‌یرانی داهاتوو رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌، رۆژی دواتر له‌پازده‌ی حوزه‌یران هه‌ڵبژارده‌كانی ئیسپانیا و ئیتالیا له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
 دواتر له‌رۆژی هه‌ژده‌ی حوزه‌یران براوه‌ی ئه‌م دوو یاریه‌ له‌یاری كۆتایی به‌یه‌كه‌وه‌ یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی دۆراویش یاری له‌سه‌ر پله‌ی سێیه‌م ده‌كه‌ن.
 جێگای باسه‌ سه‌رجه‌م یاریه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا له‌وڵاتی هۆله‌ندا ئه‌نجام ده‌درێت.      
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.