Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 05:41

یەک بەرمیل نه‌وتی خاو بە 86 دۆلار و 19 سه‌نت مامەڵەی پێوەكرا

کوردستان TV
100%

لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 86 دۆلار و19 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌25ى1ى2023 نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت بۆ 86 دۆلار و 96 سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە 86 دۆلار و 12 سەنت تەواو کرد.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ش، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسه‌دا 0،08 بەرزبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و بە 86 دۆلار و 19 سه‌نت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 80 دۆلار 39 سەنت فرۆشرا.

یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا کەمتر لەوەی پێشبینی دەکرا زیادی کرد، ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان هەبوو.

فەرمانگەی زانیارییەکانی وزەی ئەمریکا، ئەوەی ئاشکرا کرد هەفتەی رابردوو یەدەگەکانی نەوتی ئەو وڵاتە 500هەزار بەرمیل زیادی کردووە و ئەمە لە کاتێکدا کە چاوەڕوان دەکرا سێ ملیۆن و 378 هەزار بەرمیل، زیاد بکات.

لەم ماوەیەی ئاماژەی پێکراوە، کۆگاکانی بەنزینی ئەمریکا بە رێژەی یەک ملیۆن و800 هەزار بەرمیل زیادی کردووە.

جگە لەوەش، شارەزایان باس لەوە دەکەن سزاکانی یەکێتیی ئەورووپا بۆسەر بەرهەمە نەوتییەکانی رووسیا کە لە پێنجی شوباتەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنان و نرخەکان دەبێت.

ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 86 دۆلار و 24سەنت بۆ 86 دۆلار و 45 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان86 دۆلار و سێ سەنت بۆ 85 دۆلار و 82 سەنت بمێنێتەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.