Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 04:31

‌ لەكاتی دەركەوتنی ئەم نیشانانە له‌سه‌ر جه‌سته‌ت پێویسته‌ سەردانی پزیشك بكه‌یت

کوردستان TV
100%

جەستەی مرۆڤ پێكهاتووە لە سیستمێكی گشتگیرو هەموو بەشەكانی بەیەكەوە كاردەكەن و پەیوەستن بەیەكەوە، ئەگەر بەشێكی جەستە نەخۆش كەوت ئەوا كاریگەری دەبێت لەسەر بەشەكانی دیكە.

هەندێك نیشانەی ئاسان هەیە كەنابێت هەرگیز پشتگوێ بخرێت، لەوانەیە نیشانە بێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە بۆیە لەكاتی دەركەوتنی ئەو نیشانانە دەبێت بەجدی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت و پشكنینی پێویست و پێشوەختی بۆ بكرێت، ئەوانیش: 

برینی پێست: توشبوون بە برین لەپێست یاخود بوونی كوتلەیەكی رەق لەمەمك و بن باڵ و دروستبوونی خاڵ و نیشانە نوێ و گۆڕانی شێوەكەی ، نیشانەیە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی پێست یاخود مەمك.

كۆكەی بەردەوام: ئەم دیاردەیە بەیەكێك لەنیشانەكانی تووشبوون بە شێرپەنجە دادەنرێت و هەندێك جار نیشانەی دیكەی لەگەڵدایە وەك كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن و لەدەستدانی كتوپڕی كێش ، نیشانەی وەك كۆكەی خوێناوی و تەنگەنەفەسی نیشانە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی قوڕگ.

خورانی پێیست: بەپێی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە كە پەیوەندی هەیە لەنێوان خورانی كۆئەندامی زاوزێ و شێرپەنجەی رەحم و هەروەها خورانی بەردەوامی لووت پەیوەندی هەیە بەشێرپەنجەی مێشكەوە.

گۆڕانكاری ئەركی هەناو: شێرپەنجەی هەناویی دەبێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەكانی وەك بوونی خوێن و دەردروای دیكە لەناو پاشەڕۆ و یاخود خۆپیسكردنی خۆنەویست.

بوونی دەردراو لەناو میزدا: هاتنەدەرەوەی دەردراو لەكاتی میزكردن و بوونی خوێن لەناو میز و لاوازی درێژخایەن و بەرزبوونەوەی پەساتی خوێن نیشانەیە بۆ تووشبوون بەشێرپەنجەی گورچیلە.

لەدەستدانی كتوپڕی كێش: لەدەستدانی كێشی زۆر بەشێوەیەكی كتوپڕ نیشانەیە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە لەقۆناغەكانی سەرەتادا و پێدەچێت نیشانەكان زۆر روون نەبێت، بەڵام دواتر چەند نیشانەیەك دەردەكەوێت وەك هەستكردن بەتێری بەبێ خواردنی هیچ شتێك و گرانی جووڵەی خۆراك لەناو ریخۆڵەكان.

هەوكردنی بەردەوامی قوڕگ: ئەوە نیشانەیە بۆ تووشبوون بەشێرپەنجەی قوڕگ و هەروەها هەندێك نیشانەی دیكەی هەیە وەك گرانی هەناسەدان و قووتدان و هەستكردن بەرەقیەك لەناو قورگ و كۆكەی خوێناوی و بۆنی ناخۆشی هەناسە.

ئەم نیشانانە پێدەچیت بەڵگەبێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجە یاخود تووشبوون بەنەخۆشیەكی دیكە ، بۆیە پێویستە لەكاتی دەركەوتنی ئەم نیشانانە سەردانی پزیشك بكرێت بۆ دڵنیابوونەوە لەتەندروستی.

 ژێده‌ر-  تەندروستی سلێمانی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.