Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 02:11

کەشناسی: شەپۆڵێکی بەفر و بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆڵێکی بەفر و بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک شەپۆڵەکە بەردەوامی دەبێت.

بەشی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕۆژى شەممە 28ـی 01ـی 2023 شەپۆڵێکى بارانبارین ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات تاوەکوو ڕۆژى چوارشەممە 01ـی 02ـی 2023 بەردەوامى دەبێت.

ڕاشیگەیاند: سەرەتا کاریگەرى ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبێت، بە نمەباران و بەفربارین، هەروەها ڕۆژى یەکشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە بە لاوازى لەسەر ناوچەکەمان دەبێت، بەڵام لە ڕۆژى دووشەممە و سێشەممە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە بەهێز دەبێت بارانبارین لەتەواوى ناوچەکەمان دەبارێت و بەفربارینیش لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت.

کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە لە ماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە پلەکانى گەرما نزم دەبێتەوە، ئاستى دابارینیش مامناوەند دەبێت، ڕۆژى چوارشەممەش کۆتایی بە کاریگەرى ئەم شەپۆڵە دێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.