Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 20:49

لە2022دا رۆژانە بەڕووبەری سێ هەزار یاریگای تۆپی پێ دارستانەکانی ئامازۆن بڕدراون

کوردستان TV
100%


ساڵی رابردوو رۆژانە بەڕووبەری سێ هەزار یاریگای تۆپی پێ لە دارستانەکانی ئامازۆن، بڕدراون.

ئەنستیتۆی مرۆڤ و ژینگەی ئامازۆن لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بڕینی دارستانەکانی ئامازۆن لە ساڵی 2022 زیادی کردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ساڵی رابردوو، رۆژانە بەڕووبەری سێ هەزار یاریگای تۆپی پێ دارستانەکانی ئامازۆن بەهۆی بڕینەوەی دارەکانی دارستانەکەوە لەناوچوون.

باس لەوەش کراوە کە کۆی ئەو رووبەرەی لە کانوونی یەکەمی2022دا لە دارستانەکانی ئامازۆن بڕدراون، 287 کیلۆمەتر دووجا بووە و ئەمەش بەراورد بە مانگی کانوونی یەکەمی2021 بە رێژەی سەدا 105 زیادی کردووە.

- دارستانەکانی ئامازۆن بە سییەکانی هەسارەی زەوی ناسراون

دارستانەکانی ئامازۆن، سەدا 20ی ئۆکسجینی جیهان دابین دەکەن و ساڵانە رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتر لە یەک ملیار تۆن کاربۆنی ناو بەرگەهەوا دەگرن، هەربۆیە بە "سییەکانی زەوی" ناسراون.

هەروەها سەدا 10ی جۆرەکانی ئاژەڵ و رووەکی جیهان و زیاتر لە 400 هۆزی خۆجێیی هەشت وڵاتی جیاوازی ئەمریکای لاتین لە دارستانەکانی ئامازۆندا دەژین.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.