Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 20:22

ڤیدیۆ.. ئافره‌تێك خاوه‌نی درێژترین زمانه‌ له‌جیهاندا

کوردستان TV
100%


كچێكی ئه‌مریكی  به‌ناوی "ئه‌دریان لویس" خاوه‌نی درێژترین زمانه‌ له‌ جیهان. 
درێژی زمانی ئه‌م خاتوونه‌ 9.9 سانتیمه‌تره‌، ئه‌وه‌نده‌ دێژه‌ ،به‌ جۆرێك ده‌توانی زمانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر چاوه‌كانی رابگرێت. 
لویس ده‌ڵێت" ئێمه‌ به‌ بنه‌ماڵه‌وه‌ زمانمان درێژه‌ ، وه‌كو میرات له‌ باوباپیرانمان بۆماوه‌ته‌وه‌،له‌ ئێستادا زمانی سه‌رجه‌م خێزانه‌كه‌مان درێژه‌، به‌ڵام زمانی من له‌ هه‌رهه‌موویان درێژتره‌". 
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" سه‌ره‌تا زۆر شه‌مم ده‌كرد، كه‌زمانم درێژه‌، به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می منداڵیم، به‌ڵام له‌ ئێستادا  هه‌وڵ ده‌ده‌م وه‌كو خاوه‌ن درێژترین زمان ناوم له‌ فه‌رهه‌نگی گینیس بۆژماره‌ پێوانییه‌كان تۆمار بكه‌م".
ئا- كامران
ژێده‌ر- مصر الیوم

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.