Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 17:30

حه‌وت كه‌س لە دوو هێرشی چەکدارییدا لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا كوژران

کوردستان TV
100%


لە دوو هێرشی چەکدارییدا بۆسەر دوو نەمامگە لە ناوچەی سان ماتیۆ سەربە ویلایەتی کالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، حەوت کەس کوژران.

نووسینگەی پۆلیسی ناوچەی سان ماتیۆ بڵاوی کردەوە کە لە هێرشێکی چەکدارییدا لە خاڵێکی قەزاکەدا، چوار کەس کوژراون و کەسێکی دیکەیش بریندار بووە. لە هێرشێکی دیکەشدا لە دووری چەند کیلۆمەترێک لە شوێنی رووداوی یەکەم، هێرشێکی دیکە ئەنجامدراوە و تیایدا سێ کەس کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون.

لە تویتێکدا کە لە هەژماری نووسینگەی پۆلیسدا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کەسێکی تەمەن ٦٧ ساڵ بەناوی ژائۆ چونلی بەتۆمەتی تێوەگلانی لە هێرشەکان دەستگیرکراوە.

باس لەوەیش کرا کە تۆمەتباری ئەو هێرشانەی تیایدا حەوت کەس کوژراون و پێنجی دیکەیش برینداربوون لە پارکێکی وەستانی ئۆتۆمبێلدا بە چەکەوە دەستگیرکراوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەکە، کریستینا کۆرپوس لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا باسی لەوە کرد کە قوربانییانی نەمامگەکان بە هاورێی ژائۆ چونلی ئەژمار دەکرێن.

کریستینا کۆرپوس لە کاتێکدا وردەکاری سەبارەت بە رووداوەکە بڵاونەکردەوە، باسی لەوە کرد کە رەنگە کرێکارانی شوێنی رووداوەکە گەواهیدەری هێرشە چەکدارییەکە بن.

لە کۆتایی هەفتەدا لە شاری لۆس ئەنجلس لە میانی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکانی ساڵی نوێ بەپێی رۆژژمێری مانگیی کە هەزاران کەس بەشدارییان کردبوو، هێرشی چەکداریی روویدا و بەهۆیەوە ١١ کەس کوژران، بەوەیش لە ماوەی سێ رۆژدا لە کالیفۆرنیا ١٨ کەس لە هێرشی چەکدارییدا کوژراون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.