Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 18:11

توێژینەوەیەکی نوێ: ئەو کەسانەی حەبی ڤیاگرا بەکاردەهێنن ئەگەری مردنیان بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمترە

کوردستان TV
100%

ئەنجامی توێژینەوەیەک دەریدەخات کە ئەو کەسانەی حەبی ڤیاگرا بەکاردەهێنن ئەگەری مردن و تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمترە بەراورد بەو کەسانەی کە بەکاری ناهێنن.

توێژینەوەکە پشتبەستە بە تۆمارە پزیشییەکانی 14 ساڵ لە ماڵپەڕی Sexual Medicine بڵاو کراوەتەوە، ئاشکرای کردووە کە زیاتر لە 23 هەزار پیاوی ئەمریکی ڤیاگرایان بەکارهێناوە و شیکارییەکە بەراوردی کردووە بە وردەکارییە تەندروستییانەکانی 48 هەزار پیاوی دیکە کە ڤیاگرایان بەکارنەهێناوە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی ڤیاگرایان بەکارهێناوە ئەگەری مردنیان بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان 39% کەمترە بە بەراورد بەو پیاوانەی بەکاریان نەهێناوە.

ئەو توێژینەوەیە هەروەها ئاشکرای کردووە کە ئەگەری تووشبوونیشیان بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک بە ڕێژەی لەسەدا 13 کەمترە، توێژینەوەکە بابەتی تەمەن و بەکارهێنانی دەرمان و جگەرەکێشانیشی لەخۆگرتووە.

دیپاک بەهات، پزیشکی پسپۆڕی دڵ لە نیویۆڕک لەبارەی توێژینەوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە توێژینەوەکە سەرنجڕاکێشە، بەڵام نموونەکان بەشێوەیەکی هەڕەمەکی وەرگیراون.

ئاماژەی بەوەش داوە کە لەوانەیە ڤیاگرا هەندێک سوودی هەبێت، ئەمەش پێویستی بە لێکۆڵینەوەی زیاتر هەیە و ئەم لێکۆڵینەوەیەی ئێستاش ئەوە ناسەلمێنێت.

نایال ویت، کیمیاکاری دەرمان لە زانکۆی سیدنی لە ئوسترالیا بە لەبارەی توێژینەوەکە ڕوونی کردۆتەوە کە توێژینەوەکە چاودێریکردنە، بۆیە هەمان دەرکەوتەی تاقیکردنەوەی کلینیکی نییە."

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.