Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 14:17

نەهێشتنی ئازاری جومگەكان لەوەزری زستاندا

کوردستان TV
100%


لەگەڵ هاتنی وەزری زستاندا ئازاری جومگەكان توندتردەبنەوە و گۆڕانكاریی پلەكانی گەرما كاریگەری لەسەر ئەو كێشەیە هەیە ، كاتێك هەست بەسەرما دەكەیت جەستە رێژەی رۆیشتنی خوێن بۆ پەلەكان دیاری دەكات ئەویش لەپێناو زیاتر گرنیگدان بە ئەندامە گرنگەكانی وەك دڵ و سییەكان و بەوەش رێژەیەكی كەمترخوێن دەگاتە جومگەكان و بەوەش ئازاری ئەو ناوچانە زیاد دەكات.

سەرما دەبێتە هۆی زیادبوونی كاریگەرییەكانی ئازاری جومگەكان ، ئەمانە گرنگترین رێگاچارەكانن بۆ زاڵبوون بەسەر ئازاری جومگەكان لەوەرزی زستاندا:

* لەبەركردنی جلوبەرگی گەرم: لەكاتی وەرزی زستان و سەرماو سۆڵە پێویستە جلوبەرگری گەرم بپۆشرێت لەپێناو دووركەوتنەوە لەهەستكردن بەئازاری جومگەكان و هێشتنەوەی جەستە بەگەرمی.

* خواردنەوەی شلەمەنی: لەكاتی وەرزی زستان هەستكردن بەتینوێتی كەم دەكات و ئەوەش مانای ئەوە نیە جەستە پێویستی بە ئاو و شلەمەنی نیە ، بۆیە دەبێت رۆژانە بری پێویست ئاو و شلەمەنی بخورێتەوە ، تووشبوون بەووشكبوونەوە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئازار بەتایبەت ئازاری جومگەكان.

* پارێزگاری لەكێشی تەندروست: نابێت رۆژانی زستان مرۆڤ تەنیا دابنشێت و خواردن بخوات ، بەڵكو دەبێت جووڵە و چالاكی هەبێت ، چونكە زیادبوونی كێش دەبێتە هۆی بارگرانی زیاتر لەسەر جومگەكان و هەستكردن بەئازار.

* خواردنی ڤیتامین D: كەمبوونەوەی بەركەوتنی تیشكی خۆر لەزستان دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئەو ڤیتامینە و كەمبوونەوەی ڤیتامین D رۆڵی هەیە لەزیادبوونی هەستیاری جەستە بەرامبەر ئازاری جومگەكان.

* بەكارهێنانی پێڵاوی تایبەت: لەوەرزی زستان بارینی باران و بەفر و شێ زیاد دەكات و لەو كاتەدا كەوتن دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشەی تەندروستی و زیادبوونی ئازاری جومگەكان.

* بەكارهێنانی زەیتی ماسی: زیادكردنی ئەو جۆرە زەیتە بۆ خواردن لەوەزری زستان كەدەوڵەمەندە بە ئۆمیگا 3 یارمەتیدەرە بۆ كەمكردنەوەی هەوكردن و ئازاری جومگەكان.


 ژێده‌ر- تەندروستی سلێمانی
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.