Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 10:16

گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی ناخ هه‌ژێنی دایكێك و كچه‌ نابیناكه‌ی له‌ نێو یاریگا ببینه‌

کوردستان TV
100%

له‌ یاری نێوان عێراق و قه‌ته‌ر،كه‌ له‌ جامی كه‌نداوی عه‌ره‌بی 25 به‌رێوه‌چوو،هه‌ڵبژرده‌ی عێراق به‌دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گوڵێك بردییه‌وه‌، گرته‌ ڤیدیۆیه‌كی ناخ هه‌ژێنی دایكێك و كچه‌ نابیناكه‌ی كاریگه‌ری زۆری لێكه‌وته‌وه‌.
له‌ گرته‌ ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت،كاتێ زوومی كامیرایه‌كه‌،دایك و كچه‌كه‌ نیشان ده‌دات، دایكه‌كه‌ سات به‌سات  باسی یارییه‌كه‌ بۆ كچه‌ نابینایه‌كه‌ی ده‌كات،بۆ ئه‌وه‌ی له‌كه‌ش و هه‌وای یارییه‌كه‌ ئاگاردار بێت.
ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆییه‌ له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان كاردانه‌وه‌ی زۆری  لێكه‌وته‌وه‌، كه‌ زۆر به‌یان ، باس له‌ خۆشه‌ویستی ئه‌و دایكه‌ ده‌كه‌ن بۆ كچه‌ نابیناكه‌ی به‌جۆرێك ،بێ ئه‌وه‌ی ماندوو بێت به‌ زرده‌خه‌نه‌وه‌ كه‌ش و هه‌وای یارییه‌كه‌ی بۆ كچه‌كه‌ی باس ده‌كرد. 
ئا- كامران
ژێده‌ر- الشرق

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.