Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 04:38

له‌ روداوێكی نامۆ تابووت فرۆشێك ڤاكسینی دزیوه‌ تا تابووته‌كانی زیاتر بفرۆشرێت

کوردستان TV
100%

له‌ روداوێكی نامۆ و سه‌یردا، بازرگانێكی تابووت فرۆش، ڤاكسینی دزیوه‌ تا تابووته‌كه‌ی زیاتر بفرۆشرێت ، قازانجی زیاتر بكات.
له‌ وڵاتی مالاوی ، پۆلیس بازرگانێكی تابووت فرۆش  به‌هۆی دزینی ڤاكسینی دژه‌ كۆلێرا، ده‌ستگیر كرد،كه‌ ئامانج لێی ، مردنی هاوڵاتیان بۆئه‌وه‌ی زیاتر هاوڵاتی بمرن  ئه‌ویش تابووتی زۆرتر بفرۆشێت قازانجی زیاتر بكات.
پۆلیس ده‌ڵێت: تۆمه‌تباره‌ دانی به‌وه‌ داناوه‌، كه‌ ڤاكسینی دژه‌ كۆلێرای له‌چه‌ندین نه‌خۆش دزیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بمرن و ئه‌وه‌یش تابووت بفرۆشێت.
ئا- كامران
ژێده‌ر- المرصد

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.