Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 07:58

جاكی شان له‌ سوودان ده‌ستگیر كرا

کوردستان TV
100%

تیمێكی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كان له‌ شاری ئوم ده‌رمان له‌ سوودان له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكدا توانیان یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین چه‌ته‌كان ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ له‌ سوودان به‌ (جاكی شان) ناوبانگی ده‌ركردووه‌.

رۆژنامه‌كانی سوودان بڵاویان كرده‌وه‌: هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ ناوی ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام به‌ یه‌كێك له‌ مه‌ترسیدارترین سه‌ركرده‌ی گرووپی‌ چه‌ته‌كان له‌ وڵاتی سوودان داده‌نرێت كه‌ ده‌ستی هه‌بووه‌ له‌ سه‌تان تاوانه‌كانی ڕفاندن و دزینی ئۆتۆمبێڵ و كه‌لوپه‌ل و هه‌وڵی كوشتن و بڕینی دووكان و ماركێت و زێڕینگر و چه‌ندان تاوانی تریش.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ پێشتر به‌هۆی پێشینه‌ی تاوان و هه‌ڕه‌شه‌كردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی سوودانه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌، به‌ڵام دواتر بۆی ده‌رچووه‌ و له‌نێو گرتووخانه‌ ڕای كردووه‌.

جاكی شانه‌كه‌ی سوودان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له‌ كاتی هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیدا ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی پۆلیس بووه‌ته‌وه‌ و چه‌ند چه‌قۆیه‌كی له‌و پۆلیسه‌ داوه‌ كه‌ هه‌وڵی قۆڵبه‌ستكردنی داوه‌، به‌ڵام دواتر ته‌قه‌ی لێ كراوه‌ و دوای برینداركردنی به‌ 3 گولـله‌، ئینجا توانراوه‌ ده‌ستگیر بكرێت.

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.