Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 19:50

له‌ پاله‌وانێیه‌تی تێنسی ئه‌دیلاید تێنسزانی ئیسپانی رۆیرتۆ باوتێستا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تاناسی كۆكیناكیس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌ میانی یاریه‌كانی قۆناغی پێش كۆتایی پاله‌وانێتی تێنسی ئه‌دیلاید تێنسزانی ئیسپانی رۆیرتۆ باوتێستا روبه‌رووی تێنسزانی یۆنانی تاناسی كۆكیناكیس بویه‌وه‌و  له‌یاریه‌كی به‌هێزدا باوتێستا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو خۆی گه‌یانده‌ یاری كۆتایی پاله‌وانێتیه‌كه‌ ، باوتێستا توانی له‌ ماوه‌ی دوو كاتژمێرو سیو حه‌وت خوله‌ك سێ كۆمه‌له‌ی یاریه‌كه‌ به‌سوودی خۆی ته‌واو بكات ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان حه‌وت شه‌ش ، شه‌ش سێ ، شه‌ش سێ .
باوتێستای ته‌مه‌ن سی و چوار سالان كه‌ ئێستا له‌ پله‌ی بیست و شه‌شه‌مینی جیهانی دێت له‌یاری كۆتایی روبه‌رووی یاریزانی كۆری كون سۆنی ته‌مه‌ن بیستو پێنج سالان ده‌بێته‌وه‌ كه‌ئه‌ویش لای خۆیه‌وه له‌ قۆتاغی پێش كۆتایی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یاریزانی به‌ریتانی جاك درێبه‌ر به‌ده‌ست هێنابوو .
    


 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.