Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 12:13

تێنسزانی ئیسپانی ئەلکاراز بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری لە پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیادا بکات

کوردستان TV
100%


تێنسزانی ئیسپانی، کارلۆس ئەلکاراز کە لە پۆلێنبەندی جیهانیی پیاواندا پلەی یەکەمی گرتووە رایگەیاند، بەهۆی پێکانەوە ناتوانێت بەشداری لە پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیادا بکات.

ئەلکارازی تەمەن 19 ساڵان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی رایگەیاندووە "لەمیانی ئەنجامدانی مەشقەکاندا تووشی پێکان هاتم، ماسوولکەی 'سەمیمبرینۆسۆس' لە قاچی راستمدا ئازاری پێگەیشت. بەداخەوە ناتوانم لە یارییەکانی پاڵەوانێتیی کراوەی ئوسترالیادا یاری بکەم. دۆخێکی سەختە، بەڵام دەبێت گەشبین بم و چاوەڕوانی داهاتوو بم. لە پاڵەوانێتیی (کراوەی ئوسترالیا) ساڵی 2024 دەتانبینمەوە.

ئەلکاراز ساڵی رابردوو لە پاڵەوانێتیی کراوەی ئەمریکادا یەکەم نازناوی گراند سلامی لە ژیانی وەرزشی خۆیدا بەدەستهێنابوو.

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.