Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 09:49

مانگێکی دەستکرد دەکەوێتە خوارەوە

کوردستان TV
100%

ناسا ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو مانگێکی دەستکردی کۆن بکەوێتە خوارەوە و ئەگەری مەترسییەکی کەمی هەیە و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات.  

ئاژانسی ئاسمانی ناسا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: مانگێکی دەستکرد دەکەوێتە خوارەوە، ئەگەری کەوتنەخوارەی پاشماوەکانی مانگە دەستکردەکە بەسەر هەر کەسێکدا زۆر کەمە و کێشەکەی 2 هەزار و 540 کیلۆگرامە.

ڕاشیگەیاند: مانگە دەستکردەکە لەگەڵ هاتنی بۆ زەوی دەسوتێت، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت کە هەندێک لە پارچەکانی بەیەکەوە بکەونە خوارەوە، ئەگەری کەوتنیشی بەسەر هەر کەسێکدا بە 1 لە 9 هەزار و 400 کەس خەمڵاندووە.

بەپێی پێشبینی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەو مانگە دەستکردە ئەگەری هەیە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو لە ماوەی 17 کاتژمێردا بکەوێتە سەر زەوی.

بەڵام کۆمپانیای ئایرۆسپەیس کە بنکەکەی لە کالیفۆرنیایە پێشبینی دەکات بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە مانگە دەستکردەکە بکەوێتە سەر زەوی و تیشکی خستووەتەسەر ئەوەی کە ڕەنگە درێژببێتەوە بەسەر کیشوەرەکانی ئەفریقا و ئاسیا، هەروەها وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژئاوای ناوچەکانی ئەمریکای باکور و باشووردا تێپەڕێت.

مانگە دەستکردەکە ناوی (ERBS) لە ساڵی 1984 بە کەشتیی ئاسمانی چالنجەر هەڵدرا، بەردەوام بوو لە کارکردن بۆ پێوانەکردنی ئۆزۆن و پێوانەکانی دیکەی بەرگەهەوا تاوەکو لە ساڵی 2005، لەوکاتەوە بەکارنەهێنراوە.

جیهان زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.