Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 18:37

بەمزووانە نرخی پاتری ئایفۆن بەرز دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەگەر ئایفۆن 13 و سەرووتر بەكار دەهێنیت و هەست بە تێكچوونی خێرای پاترییەكەت دەكەیت، ئەمە باشترین كاتە بۆ گۆڕینی، چونكە كۆمپانیاكە بەم زووانە نرخەكانی بەرز دەكاتەوە.
ماڵپەڕی “9to5mac” ڕایگەیاندووە كە لە ماڵپەڕی فەرمی “ئەپڵ” كە “ئایفۆن” بەرهەم دەهێنێت، چاودێری كردووە كە خزمەتگوزاری پاتری دەرەوەی گەرەنتی بۆ هەموو ئەو مۆبایلانەی كە بەرهەمی دەهێنێت (جگە لە ئایفۆن 14) تا 20 دۆلارە.
بۆ نموونە خزمەتگوزاری گۆڕینی پاتری ئایفۆن لە 69 دۆلارەوە بۆ 89 دۆلار بەرز دەبێتەوە لە مانگی ئازاری داهاتووەوە.
نوێترین مۆبایلی ئەپڵ لەم ڕێكارەدا بێبەش كرا، كە بریتییە لە ئایفۆن 14، چونكە پاترییەكەی ناوی لە ئێستادا 99 دۆلارە.
لە ئێستادا كۆمپانیا ئەمریكییەكە داوا لە كڕیارەكانی دەكات 69 دۆلار بدەن بۆ ئەوەی پاترییان پێبدات بۆ نەوە نوێیەكانی مۆبایلەكانی وەك “ئایفۆن 13” و “ئایفۆن 12” سەبارەت بە نەوە كۆنەكان، وەك “ئایفۆن 8” كە پێشتر تێچووی 49 دۆلار بووە.
هەموو ئەم نرخانەش لە مانگی شوباتی داهاتوو كۆتایی دێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە بڕیارەكە لە یەكەمی مانگی ئازاری داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
پرۆسەی گۆڕینی پاتری "ئەپڵ" دەتوانرێت لە ڕێگەی لقەكانی كۆمپانیاكە لە سەرانسەری جیهان یان لە ڕێگەی ئینتەرنێت و دابەشكەرانی ڕێگەپێدراوەوە ئەنجام بدرێت.
تەنانەت بەدیلەكەش كە لەسەر بنەمای چاككردنەوەی پاترییەكەی كۆمپانیای “ئەپڵ” دامەزراوە، لە مانگی ئازاری داهاتووشدا نرخی خزمەتگوزارییەكانی بەرز دەكاتەوە.
چەند ساڵێك لەمەوبەر و لە ساڵی 2018 كۆمپانیای ئەپڵ تێچووی گۆڕینی پاتریەكەی بۆ 29 دۆلار كەمكردەوە، ئەمەش دوای خاوبوونەوەی ئایفۆن.

ئەمەش بەشێك بوو لە داوای لێبوردنی كۆمپانیاكە بەهۆی ئەو تێكچوونەی كە ڕوویدا، بەڵام هەر زوو كۆمپانیای ئەپڵ لە ساڵی دواتر 2019 نرخی پاترییەكانی دەستكاری كرد و جارێكی دیكە نرخەكانی بۆ 69 دۆلار بەرزكردەوە.
 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.