Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 18:54

له‌ باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا دێنڤێر ناگێتس و میلواكی باكس سه‌ركه‌وتنیان تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لە خولی باسكەی تیپە پیشەگەرەكانی ئەمەریكای ناسراو بە ئێن بی ئەی، تیپی دێنڤێر ناگێتس بە سەدوبیست وچوار خاڵ بەرامبەر بە سەدونۆزدە خاڵ لە تیپی مەیامی هیتی میوانی بردەوە.
 لە یاریەكەدا یاریزانانی هەردوو تیپ لە ڕكابەریەكی بەهێزی یەكتری بوون و لە كۆتایی ماوەی سێیەم مەیامی بە نەوەد خاڵ بەرامبەر بە هەشتاوپێنج خاڵ لەپێش میواندارەكەی بوو، بەڵام لە ماوەی چوارەم و كۆتاییدا، یاریزانانی دێنڤێر ئەم دواكەوتنەیان بۆ سەركەوتن گۆڕی و ڕووبەڕوو بوونەوەكەیان بە جیاوازی پێنج خاڵ بە سوودی تیپەكەیان تەواوكرد كە ئەمەش بیست و سێیەمین بردنەوەی دێنڤێر بوو لەم وەرزەی ئێن بی ئەی.
 نیكۆلا یۆكیچی سڕبی ڕۆڵی كاریگەری لەم بردنەوەی دێنڤێر بینی و بیست خاڵی لە یاریەكە تۆماركرد، جەمال مورای هاوكارەكەشی چواردە خاڵی دیكەی بۆ تیپی براوە بەدەستهێنا، لەو لاشەوە یاریزان تایلێر هێرۆ بیست و شەش خاڵی بۆ مەیامی تۆماركردو تیپەكەشی هەژدەمین یاری لەم وەرزەی خولەكە دۆڕاند .

لە یاریەكی دیكەی خولی باسكەی پیشەگەرانی ئەمەریكا، تیپی میلواكی باكس بە سەدوبیست وسێ‌ خاڵ بەرامبەر بە سەد و چواردە خاڵ لە تیپی مینیسۆتا تیمبێر وۆڵڤزی میوانی بردەوە.
 یاریزانانی میلواكی ئاستێكی بەرزیان لە یاریەكە پێشكەشكرد بە تایبەتی لە ماوەی سێیەم، تا لە كۆتاییدا بە جیاوازی نۆ خاڵ سەركەوتنیان بۆ تیپەكەیان بەدەستهێنا، بەم ئەنجامەش میلواكی دوای چوار دۆڕانی لەسەریەك بیست و سێیەمین یاری لەم وەرزەی ئێن بی ئەی بردەوە، ئەویش بە هەوڵ و كۆششی جیانیس ئەنتێتۆ كۆنمپۆی ئەستێرە یۆنانیەكەی كە چلوسێ‌ خاڵی لە یاریەكە تۆماركرد.
 لەبەرامبەریشدا، یاریزان ئەنتۆنی ئێدواردز سیی خاڵی بۆ مینیسۆتا بەدەستهێناو تیپەكەشی پێنجەم یاری لەسەریەك و بیستەمین یاری لەم وەرزەی خولەكە دۆڕاند.
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.