Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 19:37

له‌ پاڵه‌وانێتی تێنسی جامی یونایتد كڕواتیا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌رژه‌نتین تۆماركرد

کوردستان TV
100%


 
له‌ وڵاتی ئوستڕالیاو له‌ درێژه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی جامی یونایتد له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی، هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی كڕواتیا به‌ دوو سه‌ركه‌وتنی بێ به‌رامبه‌ر پێش هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی ئه‌رژه‌نتین كه‌وت.
 له‌ یه‌كه‌م یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌و له‌ ئاستی خانماندا، كچه‌ یاریزانی كڕواتی، دۆنا ڤێكیچی پۆلێنكراوی شه‌ستوحه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ ماریا كارلی ئه‌رژه‌نتینی و پۆلێنكراوی سه‌دوچلوحه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش سفر، شه‌ش چوار بوو.
 له‌ دووه‌م یاری نێوان هه‌ردوو تیپ و له‌ ئاستی پیاواندا، بۆرنا چۆریچی كڕواتی و پۆلێنكراوی بیستوشه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر فرانسیسكۆ سێروندۆلۆی ئه‌رژه‌نتینی و پۆلێنكراوی سییه‌مینی ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركردو دووه‌م بردنه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رژه‌نتین مسۆگه‌ركرد، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش حه‌وت پێنج، شه‌ش چوار بوو .

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.