Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 10:13

له‌باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا دالاس ماڤریكس و شارلۆت هۆرنێتس براوه‌بوون

کوردستان TV
100%


له‌ خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی دالاس ماڤریكس به‌ سه‌دوبیستونۆ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌دوچوارده‌ خاڵ له‌ تیپی هیوستن ڕۆكێتسی میوانی برده‌وه‌.
 یاریزانانی دالاس ئاستێكی به‌رزیان له‌ هه‌ر چوار ماوه‌ی یاریه‌كه‌ پێشكه‌شكردو به‌ جیاوازی پازده‌ خاڵ سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا كه‌ ئه‌مه‌ش پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك و بیسته‌مین سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌ بوو له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی، لوكا دۆنسیچی سلۆڤینی ڕۆڵی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی دالاس بینی و سیی و پێنج خاڵی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد.
كریستیان وودی هاوكاره‌كه‌شی بیستویه‌ك خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه‌ به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه‌ یاریزان جالێن گرین بیستوسێ خاڵی بۆ هیوستن تۆماركردو تیپه‌كه‌شی درێژه‌ی به‌ ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی داو بیستوپێنجه‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ دۆڕاند.

له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، تیپی شارلۆت هۆرنێتس به‌ سه‌دوبیستویه‌ك خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سه‌دوسێزده‌ خاڵ له‌ تیپی ئۆكلاهۆما سیتی تاندێری میوانی برده‌وه‌.
 له‌ نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا، ئۆكلاهۆما به‌ شه‌ست خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ په‌نجاوحه‌وت خاڵ له‌پێش شارلۆت بوو، به‌ڵام له‌ نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی شارلۆت ئه‌م دواكه‌وتنه‌یان بۆ سه‌ركه‌وتن گۆڕی و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌یان به‌ جیاوازی هه‌شت خاڵ به‌ سوودی تیپه‌كه‌یان ته‌واوكرد.
به‌م ئه‌نجامه‌ش شارلۆت سه‌ركه‌وتنی له‌ دوای دوو دۆڕانی له‌سه‌ریه‌ك به‌ده‌ستهێناو ده‌یه‌مین یاریشی له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی برده‌وه‌، ئه‌ویش به‌ هه‌وڵ و كۆششی لامێلۆ باولی ئه‌ستێره‌كه‌ی كه‌ بیستوحه‌وت خاڵی له‌ یاریه‌كه‌ تۆماركرد، پی جه‌ی واشنتۆنی هاوكاره‌كه‌شی بیست وپێنج خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه‌ به‌ده‌ستهێنا.
له‌ به‌رامبه‌ریشدا، یاریزان شای گیلگیۆس بیستوهه‌شت خاڵی بۆ ئۆكلاهۆما تۆماركردو تیپه‌كه‌شی بیسته‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ دۆڕاند.
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.