Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 17:26

ئاگادارییەك بۆ بەكارهێنەرانی ئایفۆن و ئەندرۆید.. بزانە پەیوەندی بە تۆوە هەیە ؟

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای "واتس ئەپ" ڕایگەیاند، لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا ئەپڵیكەیشنەكەیان كاركردنی بۆ ملیۆنان بەكارهێنەری مۆبایلە زیرەكەكان ڕاگرتووە.
ئەم خزمەتگوزارییە بەناوبانگەی نامە ناردن لە هەفتەی داهاتووەوە پشتگیری لە 49 مۆدێلی جیاوازی مۆبایلە زیرەكەكان ڕادەگرێت.
بە وتەی سەرۆكی ئەو كۆمپانیایە كە خاوەندارێتی “مێتا” دەكات، ساڵانە وەشانی نوێ و نوێكراوی مۆبایلە زیرەكەكان دەخرێتە بازاڕەوە، ئامێرە كۆنەكان چیتر پشتگیری لە ئەپڵیكەیشنی “واتس ئەپ” ناكەن. 
هەروەها وتەبێژی واتس ئەپ دەڵێت: بۆ ئەوەی لەگەڵ نوێترین پێشهاتەكانی تەكنەلۆجیا بەردەوام بین، بە شێوەیەكی ڕۆتینی واز لە پاڵپشتیكردنی سیستەمی كارپێكردنی كۆن دەهێنین بۆ ئاراستەكردنی سەرچاوەكانمان بۆ پشتگیریكردنی نوێترین سیستەمەكان دەبەستین، ئەگەریش واز لە پشتگیریكردنی سیستەمی كارپێكردنەكەت بهێنین، چەند جارێك ئاگادار دەكرێیتەوە و بیرت دەخرێتەوە بۆ بەرزكردنەوەی ئامێرەكەت بۆ بەردەوامبوون لە بەكارهێنانی واتس ئەپ.
پێشبینی دەكرێت ئەم ئەپڵیكەیشنە كە زیاتر لە دوو ملیۆن بەكارهێنەری هەیە، لە 31ی كانوونی دووەمەوە دەست پێدەكات، كاركردن لەسەر مۆدێلە كۆنەكانی مۆبایلەكانی ژمارەیەك براندی بەناوبانگ، لەوانە “ئەپڵ”، “سامسۆنگ” و “هواوی” ڕابگرێت.
واتە واتس ئەپ لەسەر 49 مۆبایلی زیرەك بەردەست نابێت، بەو پێیەی گەشەپێدەران ئاماژەیان بەوە كردووە كە لەوانەیە ئەم ئامێرانە نوێترین نوێكاری ئەمنییان نەبێت كە پێویستە بۆ بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییەكە.

بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە كە “WhatsApp” بە تەواوی كاركردن لەسەر ئامێرە كۆنەكان ڕابگرێت، بەڵكو گەشەپێدەران چیتر نوێكارییە ئاساییەكان بڵاوناكەنەوە و ئەمەش بەو مانایەیە كە هەڵە یان كێشەكانی دیكە كە لەسەر ئەم ئامێرانە دەردەكەون چیتر چارەسەر نابن.
بەرپرسانی واتسئەپ لە بەیاننامەیەكدا ڕایانگەیاندووە: زۆرجار ڕەقەكاڵا و نەرمەكاڵاكان دەگۆڕدرێن، بۆیە بەردەوام پێداچوونەوە بەو سیستەمە كارپێكردنانەدا دەكەین كە پشتگیریان دەكەین و نوێكاری بۆ دەكەین، هەروەها لەوانەیە ئەم ئامێرانە نوێترین نوێكاری ئەمنییان نەبێت، یان لەوانەیە ئەو كاراییەیان نەبێت كە پێویستە بۆ كارپێكردنی واتسئەپ. 
ڕەنگە بەكارهێنەران بتوانن سیستەمی كارپێكردن لەسەر مۆبایلە كۆنەكانیان نوێ بكەنەوە و بەردەوام بن لە بەكارهێنانی واتسئەپ وەك ئاسایی، بەڵام بۆ ئەو ئامێرانەی كە زۆر كۆنن بۆ نوێكردنەوەی بۆ سیستەمی كارپێكردنی نوێ، پێویستیان بە كڕینی مۆبایلێكی نوێ دەبێت.
واتس ئەپ پێشنیاری ئەوە دەكات كە بەكارهێنەرانی ئەپڵ ئای ئۆ ئێس 9 و سەرووتریان هەبێت، لە كاتێكدا ئەندرۆید پێویستی بە وەشانی 4.3 و دواتر هەیە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە وەرگرتنی پشتگیری.
لە دوای 31ی كانوونی دووەم هەر مۆبایلێك نەرمەكاڵای كۆنتری تێدابێت، بە شێوەیەكی متمانەپێكراو كارناكات.
ئەو مۆبایلانەی كە واتسئەپ پشتگیری ناكەن بریتین لە:

iPhone 5
iPhone 5C
Archos 53 Platinum
Grand S Flex ZTE
Grand X Quad V987 ZTE
HTC Desire 500
Huawei Ascend D
Huawei Ascend D1
Huawei Ascend D2
Huawei Ascend G740
Huawei Ascend Mate
Huawei Ascend P1
Quad XL
Lenovo A820
LG Enact
LG Lucid 2
LG Optimus 4X HD
LG Optimus F3
LG Optimus F3Q
LG Optimus F5
LG Optimus F6
LG Optimus F7
LG Optimus L2 II
LG Optimus L3 II
LG Optimus L3 II Dual
LG Optimus L4 II
LG Optimus L4 II Dual
LG Optimus L5
LG Optimus L5 II
LG Optimus L5 II Dual
LG Optimus L7
LG Optimus L7 II
LG Optimus L7 II Dual
LG Optimus Nitro HD
Memo ZTE V956
Samsung Galaxy Ace 2
Samsung Galaxy Core
Samsung Galaxy S2
Samsung Galaxy S3 Mini
Samsung Galaxy Trend II
Samsung Galaxy Trend Lite
Samsung Galaxy Xcover 2
Sony Xperia Arc S
Sony Xperia miro
Sony Xperia Neo L
Wiko Cink Five
Wiko Darknight ZT

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.