Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 18:36

له‌سه‌ر جۆره‌كانی فلته‌ری ئۆتۆمبێل پێویسته‌ ئاگاداری ئه‌م ڕێنماییانه‌ بن

کوردستان TV
100%

له‌ ئۆتۆمبێلدا به‌ شێوه‌ی گشتی چوار جۆر فلته‌ر ھه‌یه‌ كه‌ كاریان جیاوازه‌ و ماوه‌ی گۆڕینیشیان به‌ پێی كار فه‌رمانه‌كانیان ده‌گۆڕێت. سه‌ره‌تا بزانین فلته‌ر چییه‌.
فلته‌ر چییه‌؟ هه‌رشتێك به‌شی ڕه‌ق له‌ گاز و شل جیابكاته‌وه‌ پێی ده‌ڵێن فلته‌ر، ئیشی فلته‌ر گرتنی مادده‌ی ڕه‌ق و جیاكردنه‌وه‌یه‌تی له‌ ئاو یان هه‌وا یان به‌نزین.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ر كۆمپانیایه‌كی ئۆتۆمبێل ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی داناوه‌ بۆ گۆڕینی هه‌ر جۆرێك له‌ فلته‌ره‌كان، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌ ناگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ كۆمپانیا و له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌یگۆڕن پێویسته‌ ئاگاداری ئه‌م ڕێنماییانه‌ بن.
فلته‌ری هه‌وا Air Filter: پێویسته‌ له‌هه‌ر ڕۆن گۆڕینێك فلته‌ری هه‌وا پاك بكرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها دوای سێجار ڕۆنگۆڕین، پێویسته‌ بگۆڕدرێت، كاری سه‌ره‌كیشی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وایه‌یه‌ كه‌ ده‌چێته‌ ناو بزوێنه‌ر و له‌گه‌ڵ به‌نزین یه‌ك ده‌گرێت.
فلته‌ری ڕۆن Oil Filter: فلته‌ری ڕۆن له‌چاو فلته‌ره‌كانی تردا كه‌متر پیس ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌میش باشتر وایه‌ له‌ ھه‌ر سێ جار ڕۆنگۆڕین، بگۆڕدرێت، كاری پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆنه‌یه‌ كه‌ له‌ناو مه‌كینه‌دا هه‌یه‌.
فلته‌ری به‌نزین Fuel Filter: دیاره‌ به‌هۆی پیسبونی به‌نزین له‌ كوردستان، پێویسته‌ زوو زوو فلته‌ری به‌نزین بگۆڕین، ئه‌وه‌ش به‌پێی كوالێتیی فلته‌ره‌كه‌ ده‌بێت، كاتی گۆڕینی كوالێتی زۆر باش له‌ نێوان 8 بۆ 12 مانگدایه‌، فلته‌ری كوالێتی خراپیش له‌ نێوان 4 بۆ 7 مانگ ده‌بێت بگۆڕدرێت، كاری سه‌ره‌كیشی ئه‌و به‌نزینه‌ پاكده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ بزوێنه‌ر ده‌چێت له‌ ڕێگه‌ی فیول په‌مپه‌وه‌.
فلته‌ری ته‌برید A.C Filter: فلته‌ری ته‌برید چه‌ند پاكتر بێت سوودی ته‌ندروستی خۆتی تێدایه‌، به‌ڵام گۆڕینی به‌پێی لێخوڕین و داگیرساندنیC ده‌گۆڕێت، به‌تایبه‌ت له‌ وه‌رزی هاویندا پێویسته‌ زوو زوو پاك بكرێته‌وه‌ و بگۆڕدرێت. ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه‌ی فلته‌ری هه‌وا كاری پاكردنه‌وه‌ی هه‌وایه‌، به‌ڵام پاككردنه‌وه‌یی ئه‌و هه‌وایه‌ی ده‌چێته‌ ناو ئۆتۆمبێل نه‌ك بزوێنه‌ر.

ژێده‌ر- هاتووچۆی سلێمانی
 

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.