Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 00:34

ئاڵوگۆڕ لە پۆستێکی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان کرا

کوردستان TV
100%

له‌ چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان له‌دوای كۆنگره‌ی چوارده‌ی پارتی، ئاڵوگۆڕ لە بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی کرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی 12ـی 2022 به‌ ئاماده‌بوونی مەحموود محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامانی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن، ئاڵوگۆڕ له‌ به‌رپرسی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كرا و د. سالار عوسمان وەک بەرپرسی ئەو بەشە ده‌ستبه‌كار بوو.

 د.سالار عوسمان جەختی کردەوە کە ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ هزری نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی مەلا مسته‌فای بارزانی و سیاسه‌تی ڕوونی سه‌رۆک بارزانی بۆ پرسه‌ نیشتمانییه‌كان به‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌رێكی نیشتمانییانه‌ كار بكه‌ین، بۆیه‌ پرسه‌ نیشتمانییه‌كان ده‌كه‌ینه‌ كاری له‌پێشینه‌ی  به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.