Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 03:02

کتێبی(علماء الدین الإسلامی فی كوردستان فی مواجهه‌ داعش) بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%


بە ئامادەبوونی د.عه‌بدوڵڵا مەلا وه‌یسی سەرۆکی یەکێتی زانایان ، د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ، ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوەو گەیاندن و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرێوەبەری دام و دەزگاکان و مامۆستایانی ئایینی و نوسەرو رۆشنبیران، مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبێک لەسەر رۆڵی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی داعش بەناونیشانی (علما‌ء الدین الإسلامی فی كوردستان فی مواجهه‌ داعش) له نووسینی (د.عه‌بدوڵڵا مەلا وه‌یسی) سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەرێوە چوو..

سەرەتای مەراسیمەکە بە چەندئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکردو دواتر بەرێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی وتەیەکی پێشکەش کردو وێڕای پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە سەرۆکی زانایان ئاماژەی بە رۆڵ و هەڵوێیستی زانایانی ئایینی کرد لە رووبەروو بوونەوەی داعش و بیری توندڕەوی لە کوردستان، هەروەها باسی لەوە کرد کە داعش بەتەنها دوژمنی موسڵمان و مەسیحی و ئێزیدی نەبوو، بەڵکو دوژمنی ئینسانیەت بوو، بۆیە کوردستان بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی توانی داعش تێک بشکێنێت و ناوی کورد و پێشمەرگە زیاتر لەرووی قارەمانێتی و پارێزەری پێکهاتەو نەتەوەکان و پێکەوەژیان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەدونیا بناسێنێت.

دواتر بەرێز ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوەو گەیاندن وتەیەکی پێشکەش کردو دەستخۆشی ئاراستەی سەرۆکی یەکێتی زانایان کرد بۆ نووسینی ئەم کتێبەو باسی لە رۆڵی زانایان لە پێکەوەژیانی ئایینی و پاراستنی هاوسەنگی و رێزگرتنی ئایینەکان کردو ئاماژەی بەوەشدا کە موسڵمانان زۆرینەن فەزڵی ئەو پێکەوەژیانەی هەیە بۆ ئەوان دەگەرێتەوەو رۆڵیان هەبوو لە پاڵپشتی پێشمەرگەو تێک شکاندنی داعش و گروپە توندڕەوەکان.


پاشان بەرێز د. عبداللە مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو باسی لە ناوەرۆکی کتێبەو رۆڵی زانایانی کوردستان لە نێوان ساڵانی 2014 تا 2017 لەرووی هەڵوێست و پاڵپشتی و نووسین و فەتوا و هۆشیارکردنەوە کۆمەڵگەو سەردانی بەرەکانی بەرگری و کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بەرووی ئاوارەکان کردو بە شێوەی دیکۆمێنت وەک بەرچاوخستنی رۆلی زانایان لە کتێبەکە تۆمار کراون.

هەروەها باسی لە گرنگی رۆڵی زانایان لەرووی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لەرووی فکرییەوە کرد، کە لایەنێکی پێویستەو ئەرکی ئێستاشمانە هەوڵی زیاتر بدەین بۆ بنەبڕکردنی بیری توندڕەوی و گەیاندنی پەیامی میانڕەوی لە کوردستان بۆ ئەوەی بتوانین نەوەیەکی گۆشکراو بە هەستی ئایینپەروەری و نەتەوەپەروەری پێ بگەیەنین.

هەروەها باسی لە رۆڵ و هەنگاوەکانی یەکێتی زانایان لەسەرتاسەری کوردستان و بەتایبەت مەکتەبی تەنفیزی ەکێتی زانایان کردو سوپاسی خۆی ئاراستە کردن کە شانازیەکی گەورەیان لەم بوارە تۆمار کردووە.

شایەنی باسە دواتر کتێبەکە بەسەر بەشداربووانی مەراسیمەکە دابەشکراو بۆیە مایەی خۆشحاڵی ئامادەبووان.
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.