Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 22:00

ئارام ئەدیب كاكەیی : كورد چۆن تیك تۆك بەكاردەهێنێت ؟ 

تۆڕی كۆمەڵایەتی TikTok یەك بلیۆن بەكارهێنەری لەسەر ئاستی جیهان هەیە!
کوردستان TV
100%

تیك تۆك لە ساڵی 2016 دامەزرا لە لایەن كۆمپانیایەكی تەكنەلۆژی چینی بەناویByteDanceوە، وە لە ئێستادا لە 150 وڵاتی جۆراوجۆر ئەم تۆڕە بەردەستە و بەركاهێنەرێكی یەك جار زۆری هەیە.
تیك تۆك كار ناكات لە ( هیندستان، روسیا، ئەندەنوسیا، بەنگلادیش، ئوسترالیا، ئەمریكا ). لەم وڵاتانەی ئاماژەم پێدا تیك تۆك كارناكات بەڵام بەهۆی VPN بەكارهێنەرانی ئەو وڵاتانە بەركاریدەهێنن وەكو دەزانین كە تۆڕی كۆمەڵایەتی تیك تۆك لە كوردستانیش پێشوازیەكی یەكجار زۆری لێكرا، گەشتە رادەیەك كەزۆر ئەستەمە كەسێك بدۆزینەوە تیك تۆك رۆژانە بەكارنەهێنێت ! خۆی لە خۆیدا تۆرێكی جوانە و لە كورتە ڤیدیوو پێكدێت و لە ئێستادا لە پلەی شەشەم دێت لە رێزبەندی پڕۆگرامەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كەیەك بلیۆن بەكارهێنەری هەیە لەسەر ئاستی جیهان !.
بۆچی تیك تۆك وا بەم شێوازە بەناوبانگ بوو ؟
تۆڕی كۆمەڵایەتی تیك تۆك پێك دێت لە پارچە ڤیدیوو 15 چركەیی كە بە كامێرای موبایل یاخود كامێرا تۆمار دەكرێت، بەكارهێنەران دەتوانن ئیفێكتی دەنگ یاخود میوزیك لەسەر ڤیدیووكان دابنێن و گەر هاتوو ڤیدیووكەت بە شێوازێكی جوان ئامادەكردبێت زۆر بە خێرایی بە جیهان بڵاودەبێتەوە و هەموو بەكارهێنەرەكان بەرچاویان دەكەوێت.
چۆن بەكارهێنەران پارە بە دەست دەهێنن لە رێگای تیك تۆك ؟..
بەكارهێنەران كە دەگەن بە تەماشەكەرێكی یەكجار زۆر لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تیك تۆك لە رێگای ڤیدیووكانیان پارە بە دەست دەهێنن ئەویش بڕە پارەیەكە كە لە رێگای تیك تۆكەوە دانراوە و هەروەها لە رێگای لایڤ كردنەوە لە تیك تۆك بەكارهێنەران دەگەن بە بڕە پارەیەكی یەك جار باش ! وەكو دەزانین كە لە نێو دونیای ئێستادا 3 چین هەیە، چینی دەوڵەمەند و مام ناوەندی و هەژار. لە تیك تۆك چینی دەوڵەمەند و چینی مامناوەند لە رێگای پۆینتەوە پارە دەنێرن بۆ بەكارهێنەران وەكو پشتگیریەك بۆ بەكارهێنەرەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی تیك تۆك، هەروەها چەندین رێگای تر هەن لە تیك تۆك بۆ بە دەستهێنانی پارە !
كورد چۆن تیك تۆك بەكاردەهێنێت ؟ 
بەشێك لە كورد بە شێوازێكی زۆر ناشاز تێك تۆك بەكاردەهێنێت، هەڵدەستێك بە دابەزاندنی ئاستی كەسایەتی خۆی لە پێناو بە دەستهێنانی پارە لە لایڤەكانیان بۆ نموونە : تەشهیركردن بە یەكتر و بەكارهێنانی ووشەی خراپ بە یەكتر، بەشێك لە ئافرەتان هەڵدەستن بە سەما و دەرخستنی لەشیان بۆ ئەوەی بەكارهێنەران پارەیان بۆ بنێرن! بەراستی ئەوەی لە ئێستادا دەگوزەرێت لە نێو كۆمەڵگەی كوردیدا و لە نێو  تیك تۆك من زۆر بە خراپ هەڵی دەسەنگێنم چونكە ئێمە دەبێت سەرنجمان لەسەر نەوەكانی داهاتوو بێت بە جوانترین شێواز پەروەردەیان بكەین بۆ ئەوەی لە داهاتوو كورستانێكی ئارام و سەقامگیر بنیات بنێن بەڵام نەوەكانی ئێستا نەوەی تیك تۆكن ! ئەوەی رۆژانە لە تیك تۆك دەیبنن لە قوتابخانەكان بەرامبەر یەكتر دووبارەی دەكەنەوە بەراستی ئەمە كارەساتێكی یەكجار گەورەیە ! پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان چاوێك بەم بابەتە بخشێنێتەوە و باندێك لەسەر ئەم تۆڕە دابنێت چونكە ئەوەی ئێستا ئێمە پێدا دەچین لە داهاتوو كارەساتێكی یەكجار گەورەی لەگەڵدایە پێوستە  چارەسەر بكرێت پێش ئەوەی ببێتە بابەتێكی گەورە و لە كۆنترۆڵ دەربچێت !.
بیرمە منداڵ بووم هەتاوەكو گەشتم بە پۆلی 10 نەمدەزانی منداڵ چۆن دروست دەبێت و سێكس كردن چییە ؟ نەم دەزانی جنێودان و كەمكردنەوەی ئاستی كەسایەتی بەرامبەر چییە ! ئێمە لە جیلێكی زێرین بووین ! بەڵام ئێستا منداڵی ئێستا جنێو بە دایك و خوشكی یەكتر دەدەن ! بگرە زۆر باشتر لە ئێمە دەزانن سێكس كردن چییە و چۆن دەكرێت بەراستی كارەساتێكی یەكجار گەورەیە ! یاخود شكاندنی هێماكانی سەر شەقام و چەندین بابەتی تر ئێمە بەرەو دەوڵەت بوون دەچین، ئەم تۆڕەش بەكارهێنەرێكی یەكجار زۆری هەیە لەسەر ئاستی جیهان! عەیبەیە وڵاتانی تر بەم شێوازە ئێمە و نەوەكانی ئێمە ببینن بەراستی كارەساتە ! بەرۆكی كۆمەڵگەی كوردی گرتووە ! پێوستە چارەسەر بكرێت ! 


 

زانست و تەکنۆلۆژیا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.