Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 17:49

ڤیدیۆ .. لەپێشبڕكێی نێوان دوو ئۆتۆمبێل شوفێرێك گیانی لەدەستدا

کوردستان TV
100%

گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە ڕۆژنامەی كوەیتی ئەلمەجلیس بڵاویكردووەتەوە، چاودێری پێشبڕكێیەكی نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری جیپ ڕانگلەر و تۆیۆتا لاندكرۆزەر دەكات. لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا پێشبڕكێی نێوان شۆفێران لە شەقامێكی بەرامبەر هاتوچۆدا دەردەكەوێت، پێش ئەوەی شۆفێری ڕانگلەر خۆی بە شۆفێری لاندكروزەر بدا، بەو هۆیەوە خۆی كێشاوە بە بەربەستێك كە دوو شەقامی جیاكردۆتەوە و بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی شۆفێرەكە.
ڕۆژنامەكە لە لێدوانێكدا لەسەر ڤیدیۆكە، رۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، دەسەڵاتداران بەدوای شۆفێری ئۆتۆمبێلی ڕانگلەردا دەگەڕێن كە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی شۆفێری لاندكرۆزەرەكە.
ڕۆژنامەكە ئەمڕۆ چوارشەممە گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكردەوە و تێیدا دەركەوتووە‌ كە دەسەڵاتداران توانیویانە شۆفێری ئۆتۆمبێلی ڕانگلەرەكە دەستگیربكەن. 
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.